کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەنبەڕکردنی شەقامەکانی مەریوان لەلایەن خەڵکی مەدەنییەوە بەردەوامە

12:24 - 4 بانەمەڕ 2720

شەقاماکانی مەریوان لەلایەن خەڵک، چالاکانی مەدەنی و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیاوە گەنبڕ کرا.

شەوانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە تا بەرەبەیانی، بازاڕی سەرەکیی شار، گەڕەکی چوارباخ، گۆڕەپانەکانی ژینگە و بێسارانی و باوەڕەشی، شەقامەکانی نێوان گۆڕەپانەکانی بێسارانی تا باوەڕەشی و هەروەها شەقامی نەخۆشخانەی کۆنی شار دژگەند کراون.

پاش شکاندنی دابڕگە و کردنەوەی بازاڕ و هاتوچۆی خەڵک بۆ سەر شەقام و کۆڕبەستن لە شوێنە گشتییەکان، تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی خەڵک.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەلایەن ئۆرگانە پەیوەندییدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە هیچ هەوڵێک و کردەوەیەک بۆ پاراستنی گیانی خەڵک نەگیراوەتە بەر و ئەو چالاکییانەش کە دەکرێن لەلایەن خەڵک و چالاکانی مەدەنییەوە  دەکرێن.