کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەنجێکی کورد بوو بە جێگری سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی لامبێس لە لەندەن

17:38 - 5 جۆزەردان 2722

گەنجێکی کورد بە ناوی "سەرباز بەرزنجی" لە هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی بریتانیا بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان لەسەر لیستی "حیزبی کرێکاران" بۆ شارەوانیی لەندەن سەرکەوتنی بەدەست هێنا. بەو پێیەش پۆستی جێگری سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی لامبێس لە لەندەنی وەرگرت. ناوبراو بە جلی کوردییەوە بەشداریی ڕێوڕەسمی وەرگرتنی پۆستەکەی کرد.

خۆی لەمبارەوە بە "ڕووداوی" ڕاگەیاند: "ئەوەی زۆر خۆشحاڵی کردم ئەوە بوو لەو ڕێوڕەسمەدا بە جلوبەرگی کوردییەوە سوێندی یاساییم خوارد. شەرەفێکی مەزنە مرۆڤ بتوانێت خزمەتی کۆمەڵگە و خەڵکی خۆی بکات و ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی ھاووڵاتییان و ڕابردووی خۆی لەیاد نەکات".

"سەرباز" خەڵکی شارۆچکەی حاجیاوا لە نزیک شاری "ڕانیە"ی باشووری کوردستانە و دوکتورای لە ئەندازیاریی بیناسازیدا هەیە و لە زانکۆی لەندەن مامۆستایە.

لەندەن لە چەند پارێزگا و ناوچەیەک پێک دێت کە یەکێک لە ناوچەکان لامبێسە.