کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەندەڵی بە دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی زیاتر بووە

11:59 - 16 رێبەندان 2719

جێگری وەزیری پێشووی پیشەی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە، گەندەڵیی ئابووری لە ئێراندا بە دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی زیاترە.

"موجتەبا خوسرەو تاج"، جێگری وەزیری پێشووی پیشەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، نرخی دۆلار لە ٤٢٠٠ تمەنی تەنیا ڕوانگەی سیاسیی هەیە.

ناوبراو لە قسەکانیدا وتوویەتی، دەسەڵات بە دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی دیهەوێت پیشان بدات کە نرخی دراو لە ئێراندا لە ئاستی ستاندارددایە.

ڕێژیم سەرەڕای دابینکردنی دۆلار بۆ پێداویستییە هەستیارەکانی کۆمەڵگا، هیچ چاوەدێرییەکی بەسەر شێوەی هاوردەکردن و بڵاوکردنەوەی کاڵا تایبەتییەکانی ئێران نییە.

ڕێژیمی ئێران کاتێک بۆ دابینکردنی کاڵا سەرەکییەکانی ژیانی خەڵک، دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنیی دیاری کرد، ئامانج ئەوە بوو کە ئەو کاڵایانە بە نرخێکی هەرزانتر بە دەستی خەڵکی بگەن، بەڵام دەوڵەت سەرەڕای ئەوەی هیچ چاوەدێرییەکی بەسەر هاوردە و بڵاوکردنەوەی کاڵاکان نییە، هاوکات هیچ یاسایەکیشی بۆ پێشگرتن لەو پرسە نییە.

ئابووریی ڕێژیمی ئێران بەهۆی گەمارۆوە ئابوورییەکانەوە لە دۆخێکی قەیرانیدایە. لە لایەکی دیکەشەوه پەسندکردنی بەردەوامی گەمارۆی ئابووری دژی ڕێژیمی ئێران، دۆخی ئابووریی ئەو ڕێژیمەی شپرزەتر کردووە.