کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەندەڵی و بێئەخلاقی، باڵی بەسەر ڕێژیمی ئێراندا کێشاوە

14:01 - 8 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: گەندەڵی و بێئەخلاقی باڵی بەسەر ڕێژیمی ئێران و ئەو وڵاتەدا کێشاوە و بەرپرسانی ڕێژیمیش جیا لەوەی دانیان بەوەدا ناوە، خۆشیان گوێڕایەڵی یاساکانی خۆیان نین.

ئاخوند "ئەحمەد مورتەزەوی موقەدەم"، سەرۆکی دیوانی باڵای ڕێژیمی ئێران، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە دەزگای دادوەری دڵی ئەو ڕێژیمەیە، ڕایگەیاندووە: "گەورەترین کێشەی ئێمە هاتنی کەیسی بەرپرسان و پێڕاگەیشتن و ئاگادارکردنەوەی خەڵکە لەم بارەیەوە و ئەم پێڕاگەیشتنانە، بەرپرسانی خاوەنی ماڵ و داراییە ناڕەواکان، دەردەخات".

ئەو ئاخوندەی ڕێژیم لە بەشێکی تری قسەکانیدا ڕایگەیاندووە: "پەروەندە و کەیسی تاوانبارەکە گرینگ نییە، بەڵکوو بڕیاری کۆتایی گرینگە و دەبێ بڕیاری کۆتایی گونجاو بێت".

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم هەروەها لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا، ڕایگەیاندووە کە لە وڵاتی ئێراندا زۆرترین کەیسی بەردەمی دادوەرەکان، کەیسی گەندەڵی و بێئەخڵاقی بووە و ئەمەش بۆ کاری دادوەرێک ئاسان نییە بڕیار لەسەری بدات و تەنانەت بۆ دادوەرە بەئەزموونەکانیش کارێکی دژوارە و دەبێ ئاگاداری خۆیان بن.

شایانی باسە کە گەندەڵی و بێئەخلاقی باڵی بەسەر سیستمی ڕێژیمی ئێراندا کێشاوە و بەرپرسانی خودی ئەو ڕێژیمەش جیا لەوەی کە دانیان بەوەدا ناوە، خۆشیان گوێڕایەڵی یاساکانی خۆیان نابن و زۆر جاریش چاوپۆشی لە تاوانەکانیان دەکرێت.