کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەندەڵی و ساختەکاری سەرتاپای ئێرانی تەنیوە

12:21 - 27 جۆزەردان 2720

ئیدارەی "تەعاونی" شاری شنۆ بە جێگەی کوود، بەرد و سیمان بە وەرزێڕان دەفرۆشێت.

بەپێی گرتە ڤیدیۆکان و وتەی وەرزێڕانی شاری شنۆ، ئیدارەی "تەعاونی ڕوستایی" ئەو شارە لە بەرامبەر پارەیەکی زۆردا کوودیان داوە بە وەرزێڕان، بەڵام تەلیسی کوودەکانی پڕە لە بەرد و سیمان.

بە وتەی وەرزێڕان، ئەو کارەی بەرپرسانی ڕێژیم هەم پارەکانیانی بە فیڕۆ داوە و هەم ئەو بەرد و سیمانە بووەتە هۆی خراپبوون و لەکارکەوتنی ئامرازە کشتوکاڵییەکانیان.

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، هەموو ئیدارەکان نوقمی گەندەڵی بوون و کەلوپەل و پێداویستییەکانی خەڵک هەموویان ساختە دروست دەکرێن و لە هەمان کاتدا بە نرخێکی زیاتر بە خەڵک دەفرۆشرێت.