بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، پەروەردە و بارهێنانی شاری پیرانشار لەژێر دهستی پانتورکەکانی هاودەستی سپای پاسداراندایە و دەسەڵاتدارێتیی ئەو ئیدارەیە بە گشتی لەژێر چاوەدێری و بڕیاری تەواوی ئەو پانتورکانەوە بەڕێوە دەچێت.
ئەو کەسانە بریتین لە: "خاکزاد، بەرپرسی حراسەت؛ ئیرەج زارع، بەرپرسی پێشووی لێپرسینەوە؛ سەعیدی، بەرپرسی نوێی لێپرسینەوە و بەختیار سەمەدزادە، بەرپرسی دامەزراندن؛ ئۆرجعەلی موجاهیدی، بەرپرسی دەفتەری زەنجانی و فەرمانداری پێشووی پیرانشار؛ عەلی زەنجانی بەناو نوێنەری نەغەدە و ڕەزازادە فەرمانبەری نووسینگەی سەرکۆماریی ڕێژیمی ئێران".
بەدوای دژکردەوەی هاووڵاتییان سەبارەت بەم شێوە بەڕێوەبەرییە ماوەیەکەی كورت لە مۆره بهكرێگیراوهكانی رژیم له كوردهكان بۆ ههندێ پۆستە بەڕێوەبەرییەکان کەڵک وەردەگرن.
بەپێی زانییارییەکان "خاکزاد، سەعیدی و سەمەدزادە" جیا لەوەیکە گەندەڵیی ماڵی و ئەخلاقییان هەیە پیلانی ئەوەیان ههیه كه ٥٠ لەسەدی دامهزراندن له ئیدارەکان لە پشکی شارۆمەندانی پیرانشار بهو هاودهستانهیان له نێو پانتوركهكانی هاوكاری سوپای پاسداران بن.