کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەندەڵیی کاربەدەستانی ڕێژیم تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە

11:57 - 2 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: گەندەڵییەکانی کاربەدەستانی ڕێژیم لە شاری سنە و پێنەدانی مووچەی کرێکارانی شارەداریی ئەو شارە، ناڕەزایەتیی خەڵک و کرێکارانی بەدواوە بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە شاری سنە، کرێکارانی شارەداریی ئەو شارە، سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و سەرەڕای ئەوەی کە چەند جار بۆ ئەو کێشەیە سەردانی شارەداری و پارێزگاریی ئەو شارەیان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بیت، ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە "ئاسیە یووسفی"، بەڕێوبەری "لقی ماڵی و پارە"، نزیک بە دوو میلیارد پارەی کرێکارانی دزیوە و چەند شیرکەتی بڵاوکردنەوەی کەلوپەلی ئارایشی و ژنانەی بەو پارانەوە داناوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هیچ بەدواداچوونێک بۆ ئەو بابەتە نەکراوە و هیچ سزایەک بۆ ئەو کەسە دیاری نەکراوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەروەها باسی لەوەش کردووە کە ئەو کەسە بەهۆی دەستوپەیوەندییەکانی لەگەڵ شارەداریی شاری سنە و حەراسەتدا، هیچ چاوەدێرییەک بەسەر گەندەڵییەکانیدا ناکرێت و هەروا بەردەوامە لە دزینی پارەی کرێکاران و گەندەڵکارییەکانی دیکەی.