کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەندەڵییەکی دیکەی شارەداریی بۆکان ئاشکرا بوو

11:31 - 25 خاکەلێوه 2722

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، "میرحیسامی" شارەداری بۆکان و جێگرە  ماڵییەکەی، گەندەڵییەکی دیکەیان لێ ئاشکرا بووە.

شارەداریی بۆکان خەتکێشیی شەقامەکانی نێو شاری "بۆکانـ"ـی کردووە کە لە فاکتۆرەکەیدا هەر میتر ١٨٠ هەزار تمەن حیساب کراوە.

ئەو خەتکێشییەی شەقامەکانی بۆکان بە شێوەی ستاندارد ئەنجام نەدراوە.

دۆسیەی گەندەڵیی شارەداریی بۆکان نێردەراوە بۆ پارێزگاریی ورمێ، بەڵام بەهۆی ئەوەیکە "میرحیسامی" سەر بە سپای پاسدارانە لەو گەندەڵییە چاوپۆشی کراوە.