کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەنمی جووتیاران نابێت بە نانی گەرم

11:30 - 31 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: سیلۆکانی گەنمی ڕێژیمی ئێران لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە بایکۆت کران و دیسانەوە جووتیاران بوونە قوربانیی وادە و بەڵێنییەکانی ڕێژیمی ئێران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کێشەی ئەو جووتیارانەی کە گەنم ڕادەستی سیلۆکانی گەنم دەکەن بێبڕانەوەیە و ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی ڕابردوو، سیلۆی وەرگرتنی گەنم لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە چۆڵبوونێکی پێوە دیارە کە لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا بێوێنە بووە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەمبارەوە وتی: تەنانەت ڕێژیم بۆ ئەوەیکە وەرزێڕان، گەنمەکانیان ڕادەستی ڕێژیم بکەن ڕایگەیاندووە کە کرێی ماشینەکەشیان دەداتەوە.

ئەو وادەیەی کاربەدەستانی ڕێژیم لە حاڵێکدایە کە ساڵانی ڕابردوو سەرەڕای هەبوونی پارە، ڕێژیم پارەی خەڵکی نەدەدا.

ئەمساڵ ڕێژیم لە ژێر قەیرانێکی ئابووریی زۆردایە و ئەگەری داڕمانی هەیە، بۆیە هیچ متمانەیەکی لە لای خەڵک نەماوە و خەڵک ئامادە نین کە بەرهەمی زەحمەتی خۆیان ڕادەستی ڕێژیم بکەن، کەوایە لە بازاڕی ئازاددا دەیفرۆشن.

بەپێی دوایین زانیارییەکان هەر کیلۆ گەنم لە بازاڕی ئازاددا ۱۷٠٠ تمەنە، بەڵام ئەگەر ڕادەستی ڕێژیمی بکەن هەر کیلۆ۱۷٥٠ تمەنە.

ئەو وادەیەی ڕێژیمی ئێران لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران هەتا ئێستا پارەی گەنمی ساڵی ڕابردووی بە جووتیاران نەداوە.