ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندان هێزی دەریایی ئامریکا گەورەترین مانۆڕی دەریایی خۆی لە مەقەڕی ناوگانی پێنجەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە بەحرەین دەست پێ کرد.
ئەو مانۆڕە وەک گەورەترین مانۆڕی دەریایی ئامریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتە ئەژمار و ٦٠ وڵات لەو مانۆڕەدا بەشدارییان کردووە.
ئەو مانۆڕە کە ناوی "ئای، ئێم، ئیکس ٢٠٢٢"ی لێ نراوە بۆ ماوەی ١٨ ڕۆژ بە بەشداریی ٩ هەزار پێرسۆنێلی نیزامی و ٥٠ پاپۆڕی شەڕکەر بە سەرپەرستیی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بەڕێوە دەچێت.
مانۆڕی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە بەڕێوە دەچێت و ئەو مانۆڕە حەوتەمین مانۆڕی دەریایی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار.