کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەورەترین کارخانەی لامپی ڕشتەیی لە ئێراندا داخرا

11:55 - 26 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: به هۆی کێشەی ئابووریی و گەمارۆ ئابوورییەکانی ئێران کارگە و کارخانەکانی ئێران بەردەوام بەرەو داخران دەچن.

"ئەحمەد مۆحسێنی" سەرۆکی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی لامپ و ڕووناکایی باسی لەوە کردووە: "لە دۆخی ئابووریی وڵاتدا دوای هەڵکشانی نرخی دراو، بەرهەمهێنەران گوشارێکی زۆریان لەسەره".

لە ئێستادا کارخانەی "مهتاب خراسان" کە گەورەترین بەرهەمهێنەری لامپی ڕشتەیی لە ئێران دایە، بە هۆی مەندیی ئابووریی و نەدانی پارەی کرێکاران داخراوە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم گوتوویەتی: "ئیدارەکانی دەوڵەتی بۆ بەدەستهێنانی داهات لەگەڵ یەکتری لە کێبڕکێ دان و ئەوەش بووەتەوە هۆی ئەوەیکە خەڵک تووشی زیان بێت.

بە قسەی ناوبراو کێشە و بەربەستەکانی بەرهەمهێنان لە ئێراندا، زیاتر لە گەمارۆ ئابوورییەکان زیانی به ئابووری ئێمە گەیاندووە.

گەمارۆ ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران بە پێچەوانەی دروشم و هەڕەشەکانی کاربەدەستانی ڕێژیم، لە ماوەیەکی کورتدا کاریگەریی خۆیان لە سەر دۆخی ئابووریی ئێران و ژیانی خەڵک دانا.
کاربەدەستانی ڕێژیم بە سیاسەتی هەڵە، گەندەڵیی ماڵی خەڵکی ئێرانیان تووشی قەیران کردووە.

دوای پەسندکردنی خولی دووهەمی گەمارۆ ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران، کارگە و کارخانەکان تووشی کێشەی بەرهەمهێنان بوون و  داخران و ئەوەش بوو بە هۆی ئەوەی ئابووری ئێران تووشی داڕمان بێت.