کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەورەترین کارخانەی پارچەی ئێران تووشی داڕمانی ئابووریی بوو

12:54 - 28 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: کارخانەی "سەبەلان پارچەی ئەردەبێڵ" کە گەورەترین کارخانەی چنینی پارچە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدایە هەنووکە تووشی داڕمانی ئابووری و قەرزداری بووە.

کارخانەی "سەبەلان پارچەی ئەردەبێل" کە، گەورەترین کارخانەی "ڕستن و چنین" لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، هەنووکە بەهۆی قەرزداریی زۆر بە بانکی تیجارەت، تووشی داڕمانی ئابووریی بووە و لە ئێستادا گەورەترین قەرزداری ئەو بانکەیە.

کارخانەی سەبەلان پارچەی ئەردەبێل، لە ساڵی ١٣٨٦دا وەکوو گەورەترین کارخانەی پارچە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، دەستی بە کار کرد.

ئەو پڕۆژەیە پێکهاتبوو لە ٧ کارخانە لە ڕستنەوە هەتا دوورینی جل و بەرگ بەشێوەی یەکپارچە کە، پێشبینی کرابوو ساڵانە ٣٥ ملیۆن پارچە، جل و بەرگ بەرهەم بهێندرێت و ٧٠ لە سەدی بەرهەمەکانیش بۆ بازاڕەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئوروپا هەناردە بکات.

لە ئیستادا کارخانەی "سەبەلان پارچەی ئەردەبێڵ"، ١٣٠٠ میلیارد تمەن بە بانکی تیجارەت قەرزدارە.

 کۆی گشتیی وامەکە ٤١٩ میلیارد تمەن بووە کە، پاش تێپەڕینی چەند ساڵ بە سەر وامەکەدا و کۆی گشتیی یارمەتییە سەرەتاییەکان و سوود و جەریمە و هتد، ڕێژەی گشتیی قەرزەکە گەیشتووەتە ١٣٠٠ میلیارد تمەن.