![](/content/upload/1/news/50481_w920.jpg)
"عەلیڕەزا کازمی" سەرپەرستی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، گەورەترین ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە بە کەڵکوەرگرتن لە هەموو توانا و خزمەتگوزارییەکانمان، فەرهەنگی "جەهاد و شەهادەت" کە بنەچەی ئۆتۆریتەی ئێمەیە لە سەرتاسەری جیهاندا، ڕابگوازینەوە بۆ بەرەکانی داهاتوومان.
ناوبراو باسی لەوە کردووە، فەرهەنگی جەهاد و شەهادەت "بەرەی موقاومەت" لە بەرامبەر تاغووت و کافرەکاندا بەهێز دەکات و ئەم بابەتە بابەتێکی سەرووجوغرافیاییە.
لە حاڵێکدا کە سەرپەرستی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێران باس لەوە دەکات کە گەورەترین ئەرکیان ڕاگواستنی فەرهەنگی "تێرۆریستپەروەرییە" بۆ بەرەکانی داهاتوو کە پەروەردە و بارهێنان لە جیهاندا ئاڵوگۆڕێکی زۆری بەسەردا هاتووە و منداڵان بۆ ژیان و داهاتوویەکی باشتر و وڵاتێکی ئاوەدانتر ئامادە دەکەن.
ڕێژیمی ئێران بە درێژەدان بە سیاسەتی ڕاگواستنی فەرهەنگی "جەهاد و شەهادەت" بۆ بەرەکانی داهاتوو و بە فێرکردنی منداڵان کە لە ڕێگای ئیدئۆلۆژیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران خۆیان بە کوشت بدەن، لە هەوڵی ناسەقامگیرکردنی زیاتری ناوچەکە و ڕاگرتنی دەسەڵاتەکەیانن نەک پێشکەوتنی کۆمەڵگە.