کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەڕانەوەی ئامریکا بۆ بەرجام کێشەی ئابووریی ئێران چارەسەر ناکات

18:17 - 20 خەزەڵوەر 2720

"کامران نادری" کارناسێکی ئابووریی وتوویەتی هەتا کێشەی پێکهاتەیی چارەسەر نەبێت، تەنانەت ئەگەر ئامریکاش بگەڕێتەوە بۆ بەرجام داهاتی نەوت ناگەڕێتەوە بۆ پێشوو.

ئەم کارناسە باسی لەوەکردووە لەوانەیە هاتنە سەرکاری "جۆ بایدن" ئاسانکاری بۆ چارەسەریی کێشە ئابوورییەکان لە ئێراندا بکات بەڵام چەند شتێکمان نابێ لەبیر بچێت، یەکەم نرخی نەوت لە داهاتوودا زیاد نابێت و خێرێکی بۆ ئێمە نابێ، لەلایەکی دیکەوە پێکهاتەی کۆنتڕۆڵکردنی گەندەڵی و ڕانتە، کە لە ساڵانی پێشدا زۆر لاواز بووە.

"کامران نەدری" وتوویەتی ئەگەر هەمان داهاتی نەوتی پێشووشمان هەبێت بەو گشتە گەندەڵی و ڕانتەی کە لە بەدەنەی دەوڵەتدا هەیە نەک هەر قازانج نییە بەڵکوو مەترسیداریشە .

ناوبراو باسی لەوەکردووە ئەگەرپلانداڕێژەرانی ئابووریی بە هەڵەکانی خۆیاندا نەچنەوە، گەڕانەوەی ئامریکاش بۆ بەرجام بۆ ئێمە باش نابێت.