گەڕانەوەی بەرهەمی کشتوکاڵیی هەناردەکراوی ئێران لە وڵاتانی دراوسێ و چەند وڵاتی دیکە، لەگەڵ کاردانەوەی بەربڵاوی میدیایی و سیاسی بەرەوڕوو بووەتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بەفرانبارهەواڵدەری "ئیسنا" سەر بە ڕێژیم لە ڕاپۆرتێکدا، ئاماری هەناردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و ڕادەی دەرمانی هاوردەی بڵاو کردەوە.
بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکا ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەی لە وڵاتانی ناوچەوە بۆ ئێران گەڕێندراونەتەوە بریتین لە: "بەرهەمی شووتی لە ئیمارات، تەماتە لە عێراق، بیبار لە ڕووسیە، کیوی لە هیند و چین و سێوک لە تۆرکەمەنستان و ئۆزبەکستان".
بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ٢٣ لەسەدی دەرمانە بەکارهێنراوەکان لە ئێرندا زیانبەخشن.
چین،هیند و تورکیە لە وڵاتانی دابینکەری دەرمانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە بازاڕی ئێراندان.
دەرمانی هاوردەی وڵاتانی دەورووبەر لە بازاڕی ئێراندا و چۆنییەتی بەکارهێنانی بە شێوەی ستاندارد بەڕێوە ناچێ و لە ڕادەی بەکارهێنانیشی ئامارێک لەبەر دەستدا نییە و هیچ لایەنێک خۆی لێ بە بەرپرسیار نازانێ.