کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەڵالەی ئاوی "بەهەشت ئاباد"ی چوار مەحاڵی بەختیاری بووەتە هۆی وشکبوونی ئاوی ٢٧ گوند

12:32 - 1 خەزەڵوەر 2721

خەڵکی ناوچەی "بێرگانـ"ـی پارێزگای "چوارمەحاڵی بەختیاری" بە دژی وشککردنی تەنیا سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی گوندەکانیان لەلایەن سپای پاسدارانەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەڵکەندنی تونێل لە کوهڕەنگی ٣ و گەڵاڵەی ڕاگواستنی ئاوی "بەهەشت ئاباد" بووەتە هۆی وشکبوونی سەرچاوەی ئاوی "مروارید".

کەسێک لە خەڵکی ئەو گوندە وتوویەتی کە لە ساڵی ١٣٦٥دا ئاوی ئەو سەرچاوە ١٢٦٠ لیتر بووە بەڵام ئێستا بووەتە شوێنی ژیانی باڵندە کێوییەکان.

ئەو ئاوە لە سەرچاوەی مرواریدەوە دەگەیشتە ٢٧ گوندی ناوچەی "بێرگان" بەڵام ئەمڕۆ ڕادەگوازرێت بۆ شوێنێکی دیکە.

گەڵاڵەی ئاوی "بەهەشی ئاباد" لەلایەن "قەرارگای خاتەمولئەنبیا"ی سپای پاسداران بەڕێوە دەچێت، سپای پاسداران بە بەڕێوەبردنی ئەو گەڵاڵەیە، ئاوی سەرچاوەی مروارید کە ئاوی ٢٧ گوندی ناوچەی بێرگانی دابین دەکرد، ٧٧٠ ملیۆن سێجا لەو ئاوەی بۆ "ئیسفەهان، کرمان و یەزد" ڕادەگوازێت.