کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەڵاڵەی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان، ئاکامی پێچەوانەی لێکەوتووەتەوە

17:16 - 15 رەزبەر 2720

ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردەوە، گەڵاڵەی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان لە ئێران لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووەتەوە.

لەگەڵ چوونە سەرەوەی نرخی شتومەک لە دوو ساڵی ڕابردوودا، مەجلیسی ڕێژیم گەڵاڵەیەکی بۆ یارمەتیی کڕینی پێداویستیی ژیانی خەڵک داڕشت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

 ناوەندی توێژینەوەی ڕێژیم لەمبارەوە هۆشداریی داوە و وتوویەتی، ئەگەر پێداچوونەوە بەو گەڵاڵەیەدا نەکەن، لە ساڵەکانی داهاتوودا نرخی هەڵاوسان بەرزتر دەبێتەوە.

ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە کە بۆ هەر بڕیاراتێک کە لە مەجلیس دەدرێت، پێویستە کەمیی بودجە لەبەرچاو بگیردرێت و قەیرانی بودجە دروست نەکات.

بەپێی ئەم توێژینەوەیە ئەگەر دەسەڵات گرینگی بەو مەسەلەیە نەدات، توێژی کەمداهات توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانیان نابێت.