![](/content/upload/1/news/52606_w920.jpg)
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمە کۆمیسیۆنی هاوبەشی "پارێزگاری لە بەکارهێنەرانی دونیای خوازەکی" لە مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، بە نۆزدە دەنگی ئەرێنی و یەک دەنگی نەرێنی لایەنە گشتییەکانی گەڵاڵەی سنووردارکردنی ئینتێرنێت و چاوەدێری و کۆنترۆڵی زیاتری نیزامییانی پەسند کرد.
بەکارهێنەرانی ئێنتێرنێت لە ئێران دەڵێن: "گەڵاڵەی سنووردارکردنی ئینتێرنێت لە چەند حەوتووی پێشەوە خراوەتە کار و خێرایی ئینتێرنێت زۆر کەم بووەتەوە".
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە کاردانەوەی جیاوازی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە و زۆرێک ناڕازین و لە ئەگەری سنووردارکردنی زیاتری ئینتێرنێت نیگەرانییان دەربڕیوە.