کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری مەهاباد سەبارەت بە مەرگی گۆماناویی فەریناز خۆسرەوی و مەحکووم کردنی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن کوردانی دانیشتوی وڵاتی ئۆتریش لە شاری وییەن بەرێوە چوو.
بە پێی راپۆڕتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خۆپیشاندانەکە رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٤ بانەمەڕی ١٣٩٤ هەتاوی، بە بەشداری سەدان کەس لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئۆتریش و بە هاوکاری هێزە کوردستانیەکانی چوارپارچەی کوردستان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەمبەر مەرگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی و راپەڕینی خەڵکی مەهاباد لە شاری وییەن بەرێوە چوو.
به‌شی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه‌به‌كۆ بوونه‌وه‌له‌ناوه‌ندی شاری وییه‌ن و‌سروودی نه‌تەوایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستی پێ كرد و پاشان خۆپیشاندەران به‌ره و باڵویزخانەی رێژیمی ئێران له‌وییه‌ن كه‌وتوونەتە رێ.
لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێرانیش سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب وتراوەتەوە و چه‌ند ساتێکیش بێده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان راگیراوە.
له‌درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كه‌دا په‌یامیێک به‌زمانی ئاڵمانی له‌لایه‌ن دوكتور جه‌زا ساڵحییەوە پێشه‌كه‌ش كرا .
دواتر دوکتور عەلی مازووچی به‌زمانی كوردی باسێكی له‌سه‌ر دۆخی كورد لە کوردستانی رۆژهەڵات پێشکەش کرد، هەروەها دواتر پرژایە سەر دۆخی شاری مه‌هاباد و هه‌ڵسووكه‌وتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ كوردەکانی ئەو بەشەی کوردستان.
پاشان محه‌ممه‌د خێر پەیامی هاوخه‌می كوردانی كوردستانی رۆژئاوا خوێنرایه‌وه‌و هاوخه‌می و سۆز و پشتیوانی خۆیان بۆ كوردانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و جولانه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌یه‌دووپات كردەوه.
دواترخۆپێشانده‌ران لەبەردەم باڵوێزخانەی رێژیمی ئێران لە وییەن ئاڵای کوردستانیان بەرز کردووەتەوە و دروشمی دژی رێژیمی ئێرانیان وتووەتەوە.