![](/weney-mallperr/12622.jpg)
کوردستان میدیا: وه‌زیرانی نێوخۆ و دادی یه‌كیه‌تیی ئۆروپا ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ٢٠ی نۆڤامبر (٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر) له‌دانیشتنی به‌په‌له‌ی خۆیان له‌بروكسێل له‌سه‌ر ده‌سنیشانكردنی ڕێوشوێنی نوێ له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێرۆریزم و قه‌یرانی په‌نابه‌ران ڕێككه‌وتن.
به‌پێی ئه‌م ڕێوشوێنه‌نوێیه، له‌مه‌وبه‌دوا له‌سن,وره‌ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپاشدا ته‌نانه‌ت هاووڵاتیانی ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌كۆنتڕۆڵ و چاودێری ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها له‌فڕینی فڕۆكه‌نێوخۆییه‌كانی ئۆروپادا، پی.ئێن،ئاڕی موسافیره‌كان له‌وانه‌كارتی ئێعتباری، به‌رنامه‌ی سه‌فه‌ر و ناونیشانی پێوه‌ندییه‌كانیش تۆمار ده‌كرێن.
كۆمیسیۆنی ئۆرووپا هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕڵی چه‌كی گه‌رم، ڕێگه‌ی به‌ڕه‌دیابی كردنیان داوه. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێوشوێنه‌ش تا كۆتایی ئه‌مساڵ پێویسته‌هه‌ندێك ئاڵوگۆڕ له‌یاسای شێنگێن جێبه‌جێ بكرێت.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی شێنگێن، كۆنتڕۆڵی نێوسنووره‌كانی نێوان وڵاتانی واژۆكه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به‌و واتایه‌كه‌له‌كاتی هاتووچۆكردنی هاووڵاتیانی ئۆروپایی بۆ وڵاتێكی ئه‌ندامی ڕێككه‌وتنی شێنگێن، ته‌نیا پاسپۆڕته‌كانیان كۆنتڕۆل ده‌كرێت. هۆكاری هاتووچۆی تێرۆریسته‌كانی كاره‌ساتی پاریس له‌نێوان وڵاتانی فه‌ڕانسه، بێلژیك و سووریه‌ئه‌م خاڵه‌بووه.
به‌وته‌ی بێرنار كازنۆڤۆ، وه‌زیری نیوخۆی فه‌ڕانسه، بڕیار وایه‌كۆمیسیۆنی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٥ له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆنتڕۆڵی سنووره‌ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا گه‌لاڵه‌یه‌كی نوێ ئاماده‌بكه‌ن.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ده‌وڵه‌تی نوێی ڕاستگه‌رای له‌هێستان به‌سه‌رنجدان به‌هێرشه‌تیرۆریستیه‌كانی پاریس ده‌ڵێ: چیدیكه‌نابێ هیچ په‌نابه‌رێكی سووری وه‌ربگیرێت. ڤیكتۆر ئۆربان، سه‌رۆكوه‌زیرانی مه‌جارستانیش په‌نابه‌رانی به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆسه‌ر هاووڵاتیانی ئۆرووپایی له‌قه‌له‌م دا.