کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئۆستوورەیەکی شۆڕش کتێبێکی چاپ و بڵاو کردەوە

12:32 - 21 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: "کتێبی ژیان و بەسەرهاتی" "فەیزوڵڵا ڕۆحانی" بە کتێبخانەی کوردی زیاد کرا.

هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، کە کتێبی ژیان و بەسەرهاتی (بیرەوەریەکانی) فەیزوڵڵا ڕۆحانی ناسراو بە "مام فەیزە کاشتەری" چاپ و بڵاو کرایەوە .

ئەو کتێبە ژیان و بەسەرهاتی مام فەیزە و بەشێک لە بیروەریی ئەو شەڕانەی کە هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی ناوبراو تێیدا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوونە، لەخۆ دەگرێت.

مام فەیزە ئەم بیرەوەرییانەی بە شێوەی دەنگی زەبت کردووە و دواتر "حەمدی حوسێنی" یەکێک لە کادرەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خستوویەتە سەر کاغەز و "نەوشیراون خیشتەندار" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات ئەرکی تایپی وە ئەستۆ گرتووە و لە لایەن "ئاژوان ڕۆحانی" کوڕی ناوبراو چاپ کراوە.

"فەیزوڵڵا ڕۆحانی" ناسراو بە "مام فەیزە کاشتەری" ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە گوندی کاشتەر سەر بە ناوچەی بێڵەواری کامیاران لەدایکبووە. مام فەیزه لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا تێكەڵ بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت و هەتا ئێستاش لە ڕیزەکانی حیزبدا ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بەڕێوە دەبات.