کوردستان میدیا: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان پێشوازی له ڕاپۆرتی كۆتایی كۆمیته‌ی مافه‌كانی منداڵانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر پرسی منداڵان له ئێران کرد و ڕاسپارەدەکانی کۆتایی خۆی لە سەر پرسی منداڵان لە ئێران بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، له سه‌ره‌تای مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، پاش دوو ساڵ وتووێژ و ڕاپۆرت گۆڕینه‌وه له نێوان ئێران، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌ره‌نجام كۆمیته‌ی مافه‌كانی منداڵان، له سێهه‌مین و چواره‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیدا، ڕاپۆرت و ڕاسپارده‌كانی كۆتایی خۆی له سه‌ر پرسی منداڵان له ئێران بڵاو كرده‌وه.
ڕاپۆرته‌كه هه‌موو بواره‌كانی مافه‌كانی منداڵ وه‌ک مافی ژیان، مافی خوێندن، ده‌ستڕه‌سی به ده‌رمان، سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و جیاوازی دانان، ڕێزگرتن له بیر‌و و بۆچوونی منداڵان، مافه‌كانی مه‌ده‌نی و ئازادی، ئازادی به‌یان، ڕێكخراوه و خۆپێشاندنی هێمن، ئازادی بیروڕا و ئایین، دووری له ئه‌شكه‌نجه و توند‌و و تیژی و لێدانی جه‌سته‌یی، دووری له كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتن له جه‌سته‌ی منداڵان، پرسی مناڵان له زیندان له‌گه‌ڵ دایكان، منداڵانی كه‌م ئه‌ندام، كاركردن به منداڵان، مین له كوردستان، مافی خوێندن به زمانی دایک، قاچاخی كردن به ئه‌ندامی منداڵان، دادگایی كردنی منداڵان و چه‌ندین بابه‌تی دیكه له خۆ ده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باس و گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ نەتەوەی كورد، هێنانه گۆڕی پرسی مافی خوێندن به زمانی دایک و پرسی مین له كوردستان كه بۆ یه‌كه‌مین جار له سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران-ژنێڤ خرایه چوارچێوه‌ی ڕاپۆرت و ڕاسپارده‌كانی كۆومیته‌ی مافه‌كانی منداڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
له به‌شێک لە ڕاپۆرته‌كه‌دا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به توندی ڕەخنه له سیاسه‌تی گرتن، ئه‌شكه‌نجه و له سێداره‌دانی گه‌نجانی نه‌ته‌وه‌كانی كورد، به‌لووچ، ئازه‌ری و عه‌ره‌ب له لایه‌ن ڕیژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران گرتوو و نیگەرانی خۆی له‌و پێوه‌ندیه‌دا دەربڕی.
هه‌ره‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای کرد کە ئێران ئیجازه بدات زمانی كوردی، ئازه‌ری و عه‌ره‌بی له ئاستی ئێران وه‌ک زمانی میللی له كۆڕوكۆمەڵی خوێندن‌دا دابین بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌دا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داواكاره له ئێران كه خێرا ناوچه‌كانی كوردستان و خوزستان به هاوكاری ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان له مین پاک بكاته‌وه.