كۆمه‌ڵێک لە زیندانییانی سیاسی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات لە پەیامێکدا داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەن شانۆی هه‌ڵبژاردنەکانی سه‌ركۆماری و شۆراكانی ڕێژیم ئێران بایکۆت بکەن و ڕۆژی ٢٨ی جوزه‌ردان بكه‌ن به ڕۆژی مانگرتنی گشتی و له ماڵه‌كاندا بمێنه‌وه.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات!
هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و شۆراكانی شار و گوند، له چوارچێوه‌ی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌لانی ئێران و حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان ڕوون بووەته‌وه كه هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه ئه‌و ڕێژیمه‌دا نه ده‌رفه‌تێكی سیاسییه و نه هه‌ڵبژاردنێكی دێموكراتیكه بۆ به‌شداریكردنی گه‌لانی ئێران، هه‌ر بۆیه هه‌ڵبژاردن له‌چوارچێوه‌ی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا مانا و مه‌فهومی نییه.
به‌ڵكوو له ڕاستیدا ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌ڕێوه‌چووه، هه‌لێكه بۆ ڕه‌واییدان به ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ش و سهركوتهكهری نادێموكراتیكی ئەو ڕێژیمه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی ڕێژیمی ئێران ده‌ریخستووه كه ئامانج و ویستی ڕێبه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیم بۆ بردنه سه‌ری ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران و فریودانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و بیروڕای گشتیی جیهانه و مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات دایه.
ڕێژیمێک كه به گرتن و زیندانیكردن و ئیعدامی پێشڕه‌وانی كۆمه‌ڵگا و ئازادیخوازنی گه‌لانی ئێران و كپكردنی هه‌ر ده‌نگێكی ئازادیخواز و زه‌وت و بێبه‌شكردنی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له مافه‌كانیان، ناتوانێت نوێنه‌ری گه‌لانی ئێران بێت.
ڕێژیمێک له ماوه‌ی ٤٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی ڕه‌شی خۆیدا به هه‌موو كهرهسهیهک له هه‌وڵی سڕینه‌وه و ئاسیملهكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورده و فه‌توا و هه‌موو جۆره چه‌كێكی بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له مافه‌كانی به‌كار هێناوه و نه‌ته‌وه‌ی كوردی به هێزی نیزامی سه‌كوت كردوه.
ئێمه كۆمه‌ڵێک له زیندانییانی سیاسی له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه لەو شانۆگهرییەی ڕێژیم‌دا به‌شداریی نه‌كه‌ن و ڕۆژی ٢٨ی جوزه‌ردان بكه‌ن به ڕۆژی مانگرتنی گشتی و له شار و گوند له ماڵه‌كاندا بمێنه‌وه.
سه‌ركه‌وێت مانگرتنی گشتی ٢٨ی جوزه‌ردانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی
كۆمه‌ڵێک له زیندانییانی سیاسیی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات