کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆنفرانسی \"رێگای ئاشتی و دێموكراسی، میانەڕەویی دژ بە توندڕەویی\" بەڕێوەچوو

13:07 - 27 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: کۆنفرانسێ رێگای ئاشتی و دێموكراسی، میانەڕەویی دژ بە توندڕەویی بە بەشداریی شاندی یەکیەتیی لاوان و خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە دوو رۆژی کاریدا لە هۆڵی كۆنفرانسی هوتێل رامادای شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی ٢٤ی رێبه‌ندانی ١٣٩٣ی هه‌تاوی، کۆنفرانسی رێگای ئاشتی و دێموكراسی، میانەڕەویی دژ بە توندڕەویی دەستی بە کارەکانی کرد و لە ٦ پانێلدا بابەتەکان پێشکەش کران و پاش دوو رۆژی کاری کۆتایی پێهات.

ئەم کۆنفرانسە بە راگرتنی چەند خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.

پاشان وتاری مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن \'\'تەحسین نامیق\'\' خوێندرایەوە.

دواتر وتاری سکرتێری لاوانی سوسیال دێموکراتی جیهان لەلایەن \'\'ئەڤین ئینجێر\'\' و پاشان وتاری \'\'مەلا بەختیار\'\' کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمی کردنەوەی ئەو کۆنفرانسەدا وتاری لاوانی سوسیال دێموکراتی عەرەب لەلایەن \'\'رائید حەمدان\'\'ـەوە خوێندرایەوە.

پانێلی یەكەمی كۆنفرانسەكە كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی رۆژی هەینی لە ژێر ناوی ئەو قەیرانە نوێیانەی رووبەڕووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەبێتەوە و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بە كۆڕگێری مەلا بەختیار بەرپرسی كارگێڕی دەفتەری سیاسی یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان دەستی پێكرد.

مەلا بەختیار وێڕای ئاماژەدان بە مێژوو و بەستێنی سەرهەڵدانی تیرۆریزم و توندئاژۆیی ئیسلامی و بە تایبەت داعیش ئاماژەی بە خەبات و بەرخۆدانی كوردان و مێژووی بزووتنەوەی مافخوازانەی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان دا.

لە پانێلی دووهەمی رۆژی یەكەمدا كە كاتژمێر ٢:٣٠ی پاش‌نیۆەڕۆ تا كاتژمێر ٤ درێژەی کێشا، تەرخان كرا بوو بۆ پێشكەش كردنی بابەتی هه‌رکام له‌مفید الجزایری وەزیری پێشووی راگەیاندنی حكوومەتی عێراقی فێدراڵ و فەرید ئه‌سه‌د، بەپرسی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتژی لە ژێر ناوی كاریگەری سیاسی و ئایدۆلۆژی و گۆشە نیگای هەرێمی ناوچەیی لە سەر قەیرانەكان كە بە زمانی عەرەبی لە لایەن ئەو دوو كۆڕگێڕەوە پێشكەش كران.

بە پێێ ئەم راپۆرتە لە پانێلی سێهەمی ئەم کۆنفڕانسەدا كە كاتژمێر ٤:٣٠ی دوای نیوەڕۆی رۆژی یه‌که‌م دەستیپێكرد، رۆڵی كورد و دەرەنجامەكانی پرسی كورد له‌لایەن نوێنەرانی لاوانی هەر چوار پارچەی كوردستان و لە چوار بەشدا، شی كرایەوە.

فواد خاكی بەیگی، سكرتێری گشتیی یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، لە پانێلی تایبەت بە رۆڵی کورد و دەرئەنجامەکانی پرسی کورد، بە نوێنەرایەتی لاوانی كوردستانی رۆژهەڵات باسێكی پێشكەش کرد.

خاكی بەیگی لە باسەكەیدا وێڕای بەرزنرخاندنی رۆڵی پێشانگایەتی كوردان لە بەرەوڕووبوونەوە لە گەڵ هێرشی چەكدارانی داعش، ئاماژەی بەوە كرد كە كورد لە مێژ ساڵە هەڕەشەی تیرۆریزمی لە سەرەوە بە تایبەت تیرۆریزمێك كە خۆی بە ئایینەوە گرێ دەدات.

سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە باسەکەیدا، كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە پاڵپشتی سەرەكیی تیرۆریزم لە ناوچەكە ناوبرد و ئاماژەی بەوەشدا كە بوونی داعش لە ناوچە و هێرشی بۆ سەر كوردستان هەم لە راستای سیاسەتی تەنبێ كردنی كورد لە هەرێمی كوردستان بۆ پاشگەز بوونەوە لە خواستەكانی و هەمیش بە چەشنێک وەدیهێنەری خواست و ئارزووەكانی كۆماری ئیسلامی و هیلالی شیعی و دابینكەری بەرژوەندییەكانی رێژیمی ئێران بوو لە ناوچەكە.

هەوااڵنێری کوردستان میدیا ئاماژەی بەوەدا کە یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، تەنیا رێكخراوی لاوانی رۆژهەڵاتی كوردستانە كە لە رێكخراوی IUSY ئەندامە و ته‌وه‌ری تایبه‌ت به‌لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌و کۆنفرانسه‌دا له‌لایه‌ن نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیی لاوانەوە وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌سڵی ئینتێر ناسیۆناڵ سوسیالیستی لاوان پێشکه‌ش کرا.

بە پێێ ئەم راپۆرتە، كاتژمێر ١٠ی بەیانی رۆژی شەممە رێکه‌وتی ٢٥ی رێبه‌ندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، پانێلی چوارەمی كۆنفرانسەكە، دەستی پێكرد.

لە پانێلی چوارەمدا ئیزابێل لوندین وەكوو نوێنەری سەنتەری ئۆلف پالمێ و سەعدی ئەحمەد پیرە، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییە گشتیەكانی یەكیەتیی نیشتمانیی کوردستان باسێکیان لە ژێر ناوی رۆڵی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بنیاتنانی ئاشتی و نەهێشتنی قەیرانەكانی لە ئێستادا پێشكەش كرد.

سەعدی ئەحمەد پیرە باسی لە رۆل و پێگەی هێزی كوردی لە ناوچەكە لە بەرەڕووبوونەوە لە گەڵ داعش و گرینگیی یارمەتیی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە كوردستان كرد و هەروەها باسی لەوەكرد كە جیهان دەبێت پێكەوە هەنگاو بۆ لەناوبردنی تیرۆر هەڵبگرێت.

پانیڵی پێنجەمی كۆنفرانسەكە كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی رۆژی شەممە دەستی پێكرد.

لەم پانێلەدا هەركام لە نەزمی گور ئەندامی پێشووی پارلمانی توركیا و جەمال حوسێن نووسەری خەڵكی کوردستانی باشوور باسەكانی خۆیان لە ژێر ناوی رێگا بەرەو ئاشتی و دیمۆكراتی و میانەڕەوی لە بەرانبەر توندڕەویدا پێشكەش كرد.

لە پانێلی شەشەمد، چەن بابەتێکی دیکە لەلایەن نوێنەرانی رێكخراوەكانی لاوانی سۆسیال دیموكراتی جیهانی، لاوانی سوسیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی و كۆمەڵەی خۆێندكارانی كوردستان له‌باشوور، پێشكەش كران.

كاتژمێر ٦ی ئێوارەی رۆژی شەممە بە دەركردنی راگەیەندراوێک، كۆنفرانسی رێگای ئاشتی و دێموكراسی، میانەڕەویی دژ بە توندڕەویی كۆتایی بە كارەكانی خۆی هێنا.

ئاویەر.ت