کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆنفرانسێك لە ژێر ناوی \" دیداری میدیا كارانی باشور و رۆژئاوای كوردستان\" لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو

19:08 - 16 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: كۆنفرانسێك لە ژێر ناوی دیداری میدیا كارانی رۆژئاوا و باشووری كوردستان بە ئامادە بوونی میدیا كارانی هەر دوو پارچەی كوردستان لە شاری دهۆك بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو كۆنفرانسە رێكەوتی 15‌ی سەرماوەز لە هۆلی یەكیەتی نووسەرانی كورد دەستی پێكرد.
لە سەرەتای ئەو رێورەسمەدا دكتور كاوە مەحموود وەزیری وەرزش و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە رۆڵ و كارتێكەری میدیا لە رەوتی سەرخستنی بزاڤی نەتەوەیی دا و وتی: هیوادارین لە داهاتوودا بتوانین میدیاكارانی هەر چوار پارچەی كوردستان لەدەوری یەكتر كۆ بكەینەوە.

لەبەشێكی دیكەی ئەو كۆنفرانسەدا وتاری گورگیس سلیمون پارێزگاری دهۆك پێشكەش كرا و دوا بەدوای ئەویش پەیامی ئەنجومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەلایەن جەمیل خۆشناووە پێشكەش كرا.

2962.jpg


لەبڕگەیەكی دیكەی ئەو رێوڕەسمەدا چەندین تابلوی هەڵپەركێ‌ نمایش كرا و تیپی هەڵپەركێی ئارمانج لە شاری عەفرین یەك لەو تیپانە بوو كە بەشداری ئەو رێوڕەسمە بوو.
دواتر كۆڕ گێڕان بابێ‌ نازێ‌ نووسەر و وەرگێر و دكتور لاوەند حوسێن و فەریدوون سامان رۆژنامەنووس هەر كام باسێكیان لەپێوەندیی میدیا پێشكەش كرد.