کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەلئەحواز خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد

12:59 - 3 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی  ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەلئەحواز، لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وڵاتانی ڕۆژاوایی خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

لە وڵاتەکانی ئامریکا، کانادا، بلژیک و چەند وڵاتی دیکە بە درووشمی نا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی ئێران درێژەیان بە خۆپیشاندانەکانیان دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ ڕۆژ لە خۆپیشاندانەکانی ئەلئەحواز کە بەهۆی بێ‌ئاوی و نەبونی بەڕێوبەری تێدەپەڕێ کە خەڵکی ناوچەکانی "لوڕستان" و شارەکانی "تەورێز" و "ئەردەبیل" بۆ پشتیوانی لە ئەلئەحواز ڕژاونە سەر شەقامەکان.