کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئۆکراین" سکاڵا لەسەر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تۆمار دەکات

17:44 - 2 پووشپەڕ 2720

سەرکۆماری ئۆکراین ڕایگەیاندووە، لە ئەگەری پێبەندنەبوونی ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت پێدانی زانیاریی زیاتر سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، وڵاتەکەی سکاڵا لەسەر ڕێژیمی ئێران تۆمار دەکات.

"ڤێلادیمێر زێلێنسکی" سەرکۆماری ئۆکراین ڕایگەیاندووە: "ئەگەر دەوڵەتی ئێران پێبەند نەبێت بە پێدانی زانیاریی زیاتر سەبارەت بە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، وڵاتەکەی لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر ڕێژیمی ئێران تۆمار دەکات".

هەروەها سەرکۆماری ئۆکراین وتوویەتی: "ئەم باسە تەنیا تایبەت نییە بە سندووقی ڕەشی ئەو فڕۆکەیە، بەڵکوو کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنیی داوە کە بە فەرمی داوای لێبووردنمان لێ بکات، هەموو زیانی ئەو خەسارەتە قەرەبوو بکاتەوە و دەبێ پێبەند بێت بەو بەڵێنامەیە".

"زێلێنسکی" باسی لەوەش کردووە: "لە ئەگەری پێچەوانە جووڵانەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەڵێنییەکانی خۆی، ئێمە چارەیەکی دیکەمان نییە بێجگە لەوەی لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەین".

لە درێژەدا سەرکۆماری ئۆکراین وتوویەتی، ڕێژیمی ئێران بە بیانووی کۆرۆناوە ناردنەوەی سندووقە ڕەشەکەی دواخستووە، بەڵام ئەو بیانووەیە ناتوانێت هەتایی بێت.