کوردستان میدیا: ١١٩ ساڵ پێش ئێستە، لە وەها ڕۆژێکدا، پێشەوا قازی محەممەد، یەکەم سەرکۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد لە دایک بوو.
١١ی بانەمەڕی هەر ساڵێک بۆ نەتەوەی کورد، وەبیرهێنەرەوەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێشەوا قازی محەممەدە، که بیر و هزری ئەو ڕێبەرە بێوێنەیە لە مێژووی هاوچەرخی خەباتی نەتەوەی کورددا خاڵێکی وەرچەرخانی پێک هێناوە، که ئیستاش بیر و فکر و ئەندێشەی پێشەوا بە ڕوخساری جووڵانەوەی نەتەوەی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستاندا دەبینرێت.
لە یادگارە هەر بەرچاوەکانی پێشەوای گەورەمان دەتوانین ئاماژه بە ئاڵای کوردستان، سروودی نیشتمانی و ناوی پێشمەرگە بکەین.
قازی محه‌ممه‌د، کوڕی قازی عه‌لی و کوڕه‌زای میرزا قاسمی قازی، له ١١ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ١٢٧٩ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به ساڵی ١٩٠٠ی زایینی، له شاری مه‌هاباد، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و به‌فه‌رهه‌نگ، چاوی به ژیان هه‌ڵێنا.
پێشه‌وا قازی، به ناوی نهێنیی "بینایی" ده‌بێته ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی "ژێکاف" و پاشان هه‌ر به پێشنیاری پێشه‌وا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌سه‌ر بنه‌ما ته‌شکیلاتییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه، له ڕێکه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٢٤ی هه‌تاوی داده‌مه‌زرێت.
پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ڕێکه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ، یه‌که‌م کۆماری دێموکراتیکی کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وای کورد ــ قازی محه‌ممه‌د ــ له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد به هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان ڕاگه‌یاندرا و قازی محه‌ممه‌د، ڕێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ده‌بێت به سه‌رکۆماری کۆماری کوردستان.
ڕۆژی لەدایکبوونی یەکەم سەرکۆماری کوردستان، لە هەموو خەباتکاران و شۆڕشگێڕانی کوردستان پیرۆز بێت.