کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٠ی خاکەلێوە لە کوردستان بەرز ڕادەگیرێت

12:40 - 8 خاکەلێوه 2721

ئەندامان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە "سەقز'' ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

لە دێولانی قارەمانەوە ئەندامانی تێکۆشەری حیزب بەبۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد شوێنەکان بریتین لە: "بلواری نماز، کەڕەگی شافیعی، گناوە، شارەدێی بڵوان ئاوا، شارەدێی باشماخ، ئاوایەکانی سادقاوا،  قادرمەرز،   گڕگانە، سرنجیانە، سیس، ساد ئاوا، سەرواڵە، شاجۆ، جوامێر ئاوا و کەبوودخانی سەروو".

لە شاری "سنە"ی قارەمان بە نیشانەی ڕێزگرتن و وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدان ئەندامانی حیزب بە شێوەیەکی بەربڵاو تراکت و پوستیری تایبەت بە ڕۆژی شەهیدانیان بڵاو کردووتەوە. هەروەها لە "مەحەلەی فەرەح، چوارباخ، شاپوور، فەیزاوا، شێخان،عەباساوا، کانی کووزەڵە، حاجی ئاوا، گەڕەکی دوکتور قاسملوو، سەفەری، غەفوور، سیرووس، قەتارچییان، پەردیس، تەقتەقان و کەمەربەندیی٢٥" چالاکیی بەڕێوە چووە.

لە ''مەریوان'' لە سەنگەری شارەوە تێکۆشەرانی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە ''مەهاباد'' ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاروێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە. هەروەها سەردانی گڵکۆی شەهیدان لە قەبرستانی "شەبەک" لە گوندی "خوڕخوڕە"یان کردووە. لەلایەکی دیکەوە لە نەخۆشخانەی مەهاباد، بازاڕچەی ئەسغەری، تاڵاری نەۆروز، بەری شیلانان و باغی مکائیل چالاکییان بەڕێوە بردووە. هەروەها پێشمەرگەکانی شار لە جەولەیەکدا بە چەک و ڕەختی پێشمەرگانەوە سەردانی گڵکۆی شەهید "سلێمان موعینی" یەکێک لە ڕێبەرانی ٤٦ـ٤٧یان کردووە.

لە "پیرانشار"ی قارەمانەوە؛ لاوانی پێشەنگ لە گوندەکانی "دایەشێخی، زونینجیان، خڕێ برداشان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسینی دروشم و هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە گوندەکانی "شـنۆزەنگ، کێلێ، بەلەبان، کوندرێ، زەنگیاوێ، گردگسپیان و سەرین چاوێ" چالاکیی بەڕێوە چووە.

لە ''سەردەشت'' کچانی شۆڕشگێڕ ئاڵای کوردستانیان لەنێو شاردا هەڵداوە.

لە ''نەغەدە'' تێکۆشەرانی دێموکرات لە مزگەوتی ئەمیرحوسێنی، شازدە دزگاە، مزگەوتی سەید عەبدوڵڵا کەماڵی، دەورووبەری پادگانی "وەلی عەسر" و گونەدەکانی"کەرێزەی شکاکان، وەزنێ، دیلانچەرخ، حەڵبێ، کۆیکان و یونسلیان"چالاکییان بەڕێوە بردووە.

لە ''شنۆ'' بە شێوەیەکی بەربڵاو لە گەڕەکەکانی "شەکراباد، سەلیم ئاباد، کۆڵانی ماملێ، قەڵاتۆک، چل میتری، تاچیناوێ، پشت مزگەوتی جامیعە"چالاکیی بەڕێوە چوو.

لە گوندی بۆڕیەر بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.