کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٦ی خەرمانان/ درێژەی چالاکییە ته‌بلیغاتییەکانی ئەندامانی حیزبی دێموکرات

17:35 - 26 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، درێژەدەرانی رێگای شەهیدان و ئەویندارانی رێبازی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

به پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکیی تەبلیغی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە درێژەی هەیە.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوە تراکت و پووستێری تایبەت و هەروەها نووسینی دروشم، تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و یادی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز راگرت.

ئەو شوێنانە کە تێیاندا چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچووە بریتین لە:
کامیاران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ـەمین ساڵیادی تیرۆری میکۆنووس، بۆ چەندەمین جار بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی تەبلیغی، یادی شەهیدانی ئەو کارەساتەیان بەرز راگرت.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شەقامی دوکتور قاسملوو، شارەک بیعسەت، شەقامی سەلاحەدین ئەیۆبی، دەوروبەری نەخۆشخانەی سینا، دەوروبەری ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی (ادارە ثبت احوال)، کۆڵانەکانی بان‌تەپە و ترمیناڵی سنه چالاکییان بەڕێوەبرد.
قەسری شیرین

ئەندامانی حیزبی دێموکرات و درێژەدەرانی رێگای شەهیدان لە شاری قەسری شیرین بە بەڕیوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بە بڵاو کردنەوەی پووستێر و وێنەی تایبەت بە تیرۆری میکۆنووس، یادی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز راگرت و بەو شێوەیە تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

شەقامی دوکتورەکان، گەراجی گشتی، دەروازەی شار، چوارڕێیانی پەروێزخان، دەوروبەری پۆلیس‌رێگەبان (پلیس راه) و دەوروبەری موخابێرات ئەو شوێنانەی شاری قەسری شیرینن کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە.
سایین قەڵا

بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵیادی تیرۆری میکۆنووس، ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە چالاکیی تەبلیغی لە شاری سایین‌قەڵا یادی شەهیدانی ئەو کارەساتەیان بەرز راگرت.

ئەویندارانی رێبازی دێموکرات لە گەڕەکی کوشتارگا، زانکۆی پەیام‌نوور، جادەی سایین‌قەڵا ــ بۆکان، ترمیناڵی سایین‌قەڵا ــ تیکاب، گۆندەکانی قزڵی قەبر، قسقۆپی، ئەحمەدئاوا، حاجی‌ئاوا، قوزڵووی هەوشار، یەنگیجە، مەمەر، ئاختەپە، گەڕاو، حەسەن‌لوو، بێچاخچی و گۆزەبڵاغ چالاکییان بەڕیوەبرد و تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.
پاوه

درێژەدەرانی رێگای شەهیدان لە شاری پاوە لە زەمین شاری، دەشتی حوسێن خان، شارەکی موعەلیم، دەرە باسام، جادە خاکی، ترمیناڵی کرماشان، گوندەکانی دووریسان، دەرەبەیان، شمشێر، قۆری قەڵا، جادەی دواو ــ هیروێ و گوندی هیروێ چالاکیی تەبلیغییان بەڕیوە برد و یادی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەتی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز راگرت.
بۆکان

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەوی ٢٥ی خەرمانان بەبڵاوکردنەوە تراکت، پووستێر و سی‌دی لە شاری بۆکان و گوندەکانی دەوروبەری چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

ئەویندارانی رێبازی دێموکرات لە میراوای بۆکان لە بلواری شەمس بورهان، جادەی پردی تازە، میراوای کۆن، شەقامەکانی حەمامییان، ٢٠ میتری، پەیام، قوتابخانەی باخی فەرهەنگ، کۆڵانەکانی دەوروبەری مزگەوتی حەزرەتی محەممەد، کۆڵانەکانی گەڕەکی بەردەزەرد، کەرێزە و گوندەکانی سەر جادەی نۆبار لە گوندی قەرەکەند تا گوندی باخچە و گوندی تەرەغە، زێدی کاک دوکتور سادق شەرەفکەندی، چالاکیی بەرینی تەبلیغاتییان بەڕێوەبرد.