کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٦ی سەرماوەز پیرۆز بێت

11:03 - 27 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: قارەمانانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان لە ڕۆژی پێشمەرگەدا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوه برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شاری مەهاباد، لە شاری سەرگورد عەباسی، لە شاخی زاوابۆکە، ئەندامانی حیزب وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی شەهیدان دووپات کردەوە.

لە شوێنەکانی وەک: "شەقامی نەخۆشخانە، قەڵای باخی شایەگان، سەر گۆڕی نەمران، بوداق سوڵتان، سێڕای حاجی مامیان، سیڕای داش‌تەمر، سێڕای هه‌مزاوا، سێڕای سێلم ساغو، سێڕای دیبووکر، حەوشەی نەخۆشخانە، فەلەکەی مادەر، ئاموزش و پەروەرش، مزگەوتی فەقیران، مزگەوتی شاریکەندی، مزگەوتی قەڵا، مزگەوتی بوداق سوڵتان، شه‌قامی پەرستار، باغی شایەگان، بەری شیلانان، قەرەقشلاق، مزگەوتی گوند، موخابرات، ئیستگای گاز، ناو گوندی جادەی سەرەکیی گوند"، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

لە شاری سنەی شەهید "مەنسوور ناسری"، تێکۆشەرانی دێموکرات، لەگەڵ حیزبی دێموکرات پەیمان نوێ دەکەنەوە.

سەردەشتی مەلا ئاوارە لەگەڵ شەهیدان پەیمانی نوێ کردەوە و لەەپیرانشار لە زێدی هەمزە بێهنام، لە کەمەربەندیی کۆنە‌خانێ و خیابانی ۱٦ میتریی ئەوراز، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

لە شاری ورمێ، زێدی میرخاس و عەگید "یوسف ئەمینی"، تێکۆشەران لەگەڵ پێشمەرگە پەیمان نوێ دەکەنەوە. دێهیاریی تولکان، گوندی بەرۆژەک له ناوچەی قاسملوو، جادەی ورمێ بۆ شنۆ و گوندی قاسملوو.

پێشمەرگەکانی شار لە بۆکانی وەستا ئەحمەد کوهگەرد، لەنێو جەرگەی دوژمندا ئامادەیی خۆیان بۆ بڕیار دژی دوژمن دەربڕی.

لە ناوچەکانی نەخۆشخانەی تازە، ڕێگای بازاڕی حەیوان، دەوروپشتی تەڕەباری تازە، جادەی سەد بەگشتی و جادەی سایین ‌قەڵا، ئاواییەکانی گۆل، قەڵایچی، تورکماکەندی، یاسی کەند، ئاڵبڵاغ، هەوارەبەرزە کە لەنێو گوند و دەوری قوتابخانەی زۆربەی گوندەکان و هەروەها لەم ناوچەی هەوشار لە گوندی قۆزڵوی هەوشار، گوندی یەنگیجە، ئاغاجەری، جادەی تکاب ـ سایین ‌قەڵا.

لە شاری کامیاران، شاری شەهید "ئەحلە میسری" چالاکیی تەبلیغی کراوە.

لە کرماشان لە شاری شەهید "ڕەحیم بەهانت" پشتیوانی حیزبی دێموکراتن.

 لە شاری شنۆ، شاری شەهید "برایم باشوو" پیرۆزبایی ڕۆژی پێشمەرگە کرا.