کوردستان میدیا: خەڵکی نیشتماندۆستی کوردستان، بە بۆنەی سیهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، بە شێوازی جۆراوجۆر و بە کەڵک وەرگرتن لە هێماکان، یادی ئەم ڕێبەرەیان بەرز ڕاگرت.
بە بۆنەی٢٢ی پووشپەڕ، سیهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، خەڵکی کوردستان بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی، کەڵک وەرگرتن لە ڕەنگی شین و هێما نەتەوەییەکان، یادی ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.
بەم بۆنەوە، کۆمەڵێک لە وەرزشکاران و شاخەوانان لە شارەکانی کوردستان، بە پۆشینی جلوبەرگی شین و هەڵکردنی ڕەنگی شین، یادی دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت و بە نەیارانی کوردستانیان سەلماند کە ڕێبازی پیرۆزی دوکتور قاسملوو درێژەی هەیە و ڕۆژبەڕۆژ لە نێو دڵی خەڵکدا پەرە دەستێنێت.
خەڵکی کوردستان، بە تایبەت لاوانی خوێنگەرم و پڕهەستی کوردستان، لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا بە پۆشینی جلوبەرگی شین، یادی و ناوی شەهید دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت و بۆ جارێكی تر پەیمانی وەفاداری و ئەمەگناسییان لەگەڵ ڕێبازی ڕەوا و ئامانجەكانی قاسملووی ڕێبەر نوێكردەوە و بۆ جاریکی دیکە ڕێژیمی تێرۆریستپەروەر و جینایەتکاری ئێرانیان ڕیسوا کرد.