کوردستان میدیا: چالاکییه تەبلیغییەکان لە کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڤییەن بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان، بۆ ڕێزگرتن لە ٢٢ی پووشپەڕ و مەحکوومکردنی تێرۆریزمی نێودەوڵەتی وێنە و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.
قارەمانانی دێموکرات لە شاری مەریوان لە شوێنەکانی وەک: "گوندی کاڵ سەر بە شاری مەریوان، قوتابخانەی کوڕانەی موعەلیم دەورووبەری بەهارستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
هاوکات ڕێبورانی ڕێگای شەهیدان لە شاری سنەی قارەمان، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شوێنەکانی وەک: "سەیرانگای ئاویەر، گوڵشەن، فەیزئاوا ، حاجیاوا، کانی کوزەڵە و شارەکی ئیرشاد" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.