کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٢ی پووشپەڕ هێمای خەباتە

18:58 - 22 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شار و ناوچەکانی کوردستان بە بۆنەی سیهەمین ساڵوەگەڕی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرەڕای زاڵبوونی فەزایەکی ئەمنی بە سەر ناوچەکانی کوردستان، تێکۆشەرانی چاونەترسی دێموکرات بە شێوەیەکی بەربڵاو یاد و ناوی ڕێبەری ناوداری کوردییان بەرز ڕاگرت و بەو بۆنەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکانی قارەمانەوە لە شوێنەکانی وەک: "بازاڕی بۆکان، یاریگای فوتباڵ، زانکۆی پەیامی نوور، میراوای کۆن، عەشایر و کولتەپە، پاڕکی ساحیلی، بەنداوی بۆکان و ناوچەکانی ئاڵەشین، چۆمی مەجیدخان و گوندی گامێشگۆلی" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕیوە برد.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی دەیان فودانە کە بە ناوی دوکتورقاسملوو نەخشێندرابوون بەسەر ئاسمانی شاری بۆکاندا بڵاویان کردەوە. 

بەم بۆنەوە خەڵکی نیشتمانپەوەر لە شاری بۆکان بۆ ڕێزگرتن لە یادی ڕێبەری مەزن، دوکتور قاسملوو و محکوومکردنی ڕێژیمی تێرۆریست پەروەری ئێران، دووکان و بازاڕ بە تایبەت بازاڕەکانی ئەسکەندەریی ئەو شارەیان داخست.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری گوێکتەپە سەر بە ناوچەی شاڕوێرانی مەهاباد بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی یادی دوکتورقاسلوویان بەرز و پیرۆز ڕاگرت و بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهید دوکتور قاسملوو، ئارمی حیزب، دروشم و پۆستێر، شەقام و کۆلانەکانی ئەم شارەیان ڕازاندەوە.

هاوکات قارەمانانی حیزبی دێموکرات لە شاری خۆڕاگری پاوە بە بۆنەی سیهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، بە نووسینی دروشم لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

هەر بەم بۆنەوەم ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها ئەندامانی و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە گوندی مێراو سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە  بە بڵاوکرنەوەی تراکت و وێنەی دوکتور قاسملوو چالاکیی بەرینی تەبلیغییان ئەنجام دا.

لە درێژیە ئەو چالاکیانەدا قوتابیانی ڕێبازی قاسملوو لە پردی ڕەزاو و دووڕێیانی ڕەزاوو  دەگاگا سەر بە شاری سەوڵاوا بە نووسینی دروشم چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.