کوردستان میدیا: قارەمانانی دێموکرات، لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی کارەساتی ڤییەن چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوه برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێبورانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و بەتایبەت شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری مەریوان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە مەیدانی "ناری نزیک کەڵانتەری و فەرماندەییـ"ـی هێزی ئینتزامیی مەریوان، وێنە و پۆستێری تایبەت به ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردووەتەوە.