تێکۆشەران و ڕۆڵەکانی کۆماری کوردستان بۆ ئەوەیکە بسەلمێنن کە ئەوان هەتا دوا هەناسە بە ئامانجی کۆماری کوردستانی وەفادار دەمێننەوە لە شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن
لاوانی کۆمار لە "سەقز" پێشمهرگه نهێنییهكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بهبۆنهی ٢ی ڕێبهندان ساڵڕۆژی دامهزرانی كۆماری كوردستان چالاكیی تهبلیغییان بهڕێوه بردووە. چالاكییهكه بریتی بووه له تراكتی دهستنووس و نووسینی دروشم لهسهر دیوارهكان.
ئهو شوێنانهی كه چالاكی تێدا بهڕێوه چووه بریتین له: "شهقام و گهڕهكهكانی حهماڵاوای سهروو، عهباس ئاوا و شههرهكی موكریان" هەروەها ئەو گوندانهی كه چالاكیی تهبلیغی تێدا بهڕێوهچووه بریتین له: "چەکوشە، ڕێگای چەکوشە،ئاخکەند، گەردەنەی سەرا".
لە "بۆکان" ڕێبورانی دێموکرات بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە "پارکی ساحلی و شوینی وەرزشی، چوارڕێیانی شارەداری، فەلەکەی فەرمانداری، سەنگ فرۆشی و شەقامی نیزام موهەندیسی ، شەقامی ئینقلاب، دەورووبەری حەوزە گەورە، شەقامی گەورە، تاریکە بازاڕ، شەقامی مام ساحبی، کوڵانەکانی چواڕێیانی ئیتلاعات، کۆڵانەکانی پشتی مەکتەبی قورئان، تابلۆی ڕێگای گوندەکانی "مەحموودئاوا، جەمۆغە، سەیداوا، گڵێنان، گراوێ، قەرەدا، دەروێشان، قزڵگومبەد، دەوڵتاباد، پردی قوڵەبۆز، تەپەی بازاڕی حەیوان، جادەی سەد و سێڕێیانی ئالبڵاغ" چالاکییام ئەنجام داوە.
لە "جوانڕۆ" لاوانی دێموکرات وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی پێشەوا دووپات کردەوە.
لە "نەغەدە" تێکۆشەرانی دێموکرات لەسەر گڵکۆی شاخەوانی ناوداری کورد "محەممەد ئەوراز" ئاڵای کوردستانیان هەڵدا.
بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان له زۆرێک له ماڵهكانی كوردستان، جێژنیان گرتووە.
لە "پاوە" نەوەکانی "پێشەوا" بە ئامانجی کۆماری کوردستان وەفادار دەمێننەوە و چالاکییان بەڕێوە بردووە.
لە "شنۆ" ڕێبوانی دێموکرات لە چەندین گوندی ئەو شارە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان بەڕیوە بردووە.
لە "پیرانشار" ئەویندارانی ڕێگای ئازادی بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە شوێنەکانی وەک:"تالاری خەیام، لاوێن و شەقامی ئەندێشە" چالاکییان بەڕێوە بردووە.
لە "مەهاباد" قارەمانانی دێموکرات بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە گوندەکانی "قجیاوا و گابازەڵە" چالاکییان ئەنجام داوە.
لاوانی دێموکرات لە گوندی "مێراو" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، لە چەندین شوێنی ئەو گوندە چالاکییان ئەنجام داوە.
لە "تەنگیسەر" لاوانی شۆڕشگێڕ چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.
لە "نێیەر"ی هەمیشە دێموکرات ئاڵای کوردستان لەلایەن لاوان هەڵدراوە.
لە "مەریوان" قارەمانانی دێموکرات بۆ جارێکی دیکە لە گوندی: "دزڵی" و هەروەنا نێو شار لە شوێنەکانی وەک: "پارکی شانۆ، بێهزیستی، بەهاران، مووسکی ٢، بەردەم کانوونی "بەسیجـ"ـی ڕێژیم، مەیدانی نەورۆز و بەهاران" چالاکی ئەنجام دراوە.