کوردستان میدیا: به بۆنهی ٢ی ڕێبەندان، ٧٤ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ئهندامان و لایهنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بە بۆنەی ٧٤ی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ڕۆڵەکانی کۆمار لە مەهابادی قازییەکانەوە بە شێوەیەی بەرین بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی و هەروەها بڵاوکردنەوەی شیرینی یادی ئەو ڕۆژەیان پیرۆز ڕاگرت.
ئەو شوێنانەی کە لە مەهاباد چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: '' ئاپارتمانەکانی شارەکی کارمەندان، شارەکی سەبا، موجتەمەعی مەسکوونیی ٥٦ واحیدیی زانکۆی ئازاد، کوی دانش، دووکان و بازاڕەکانی مەیدانی ئاردی ، مەیدانی چوارچرا، شەقامی قاسملوو ( شاپوور تا چوارڕێیانی ئازادی)، سێڕێیانی سەید نیزام، موخابەراتی بێعسەت، مزگەوتی سوور، شەقامی محەممەدی قازی، باغی سیسە، دەورو پشتی سیلۆ، قوتابخانەی کچانەی فاتمیە، تەپەی قازی، بەر درگای مزگەوتی نوور، خانووه سازمانییەکانی پشت پاسگای تەپەی قازی، مزگەوتی حەزرەتی ئیسمایل، دۆڵی کەروێشکە، بانکی کشاوەرزی و سادرات، مەیدانی مەلاجامی، سێئاشان هەتا پردی یەرغۆ".
هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە گوندی "ئیندرقاش" و لە سەر ڕێگای مەهاباد- بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەپیرانشار زێدی شەهید "قادر حاجی عەوڵا"، چاونەترسانی دێموکرات بە بڵاو کردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژە و هەروەها هەڵکردنی ئاڵای کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
قارەمانانی دێموکرات لە بۆکانی شەهید ''سەعدوون بارزان'' لە كێوی ''عەلیاباد''، ''چۆمی مەجید خان''، سەیرانگای کێوەڕەش و نێوشاری بوکان چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.
لە مەریوان ، ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات به بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە نێو شاری مەریوان بە شێوەیەکی بەربڵاو بە بڵاوکردنەوەی پۆستێر و تراکتی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغییان لێ ئەنجام دراوە بریتین لە: ''گەڕەکی بەهاران فازی یەک و دوو گەڕەکی مەردۆخ، دبیرستانی کچانەی ئەندیشە، دبیرستانی کوڕانەی غەزالی، دەورووبەری مزگەوتی حەیدەری کەڕاڕ و دەورووبەری مزگەوتی حاجی نجیم".
ڕۆڵەکانی کۆمار لە شاری ورمێ بە بۆنەی ساڵیادی کۆماری کوردستان پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی کۆماری کوردستان نوێ کردەوە.
لە شاری سنە، ڕۆلە بە جەرگەکانی دێموکرات لە گەڕەکی چوارباخ، شەقامی سەفەری، عەمارەتی یاسف و وەکێڵ، لە گوندی مێراو سەر بەناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی یادی ٧٤ـەمین ساڵیادی دامەزراندی کۆماری کوردستانیان پێرۆز کرد.
لە شاری سەقز، ئەندامانی قارەمانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شوێنەکانی وەک: '' تازاوا ، شارەکێ زاگرۆس، شارەکی کوردستان، حەماڵاوای خواروو، کۆڵانی مزگەوتی ئەمین، قوتابخانەی عیلم و سەنعەت، قوتابخانەی کچانەی حیکمەت، پردی حەماڵاوا ، عەباس ئاوا ، حەماڵاوای ژووروو، شارەکی موکریان، دەورووبەری نەخۆشخانەی تازەی شفا، شەقامی ژاندارمێری قەدیم، دەورووبەری قوتابخانەی دواناوەندیی مەستوورە ئەردەڵان، مەردۆخ، قوتابخانەی ٧ی تیر گەڕەکی بەردبڕان، بلواری تەربیەت، شیوی جووتیاران و بلواری وەحدەت'' بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.
هاوکات ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ئەو ڕۆژە مێژووییەوە لە ئیلام لە شاری کوهدەشت و لە شوێنەکانی وەک: ''شەهرەکی شەهید ڕەجایی، پارکی فەدەک تەنیشت مەیدانی قودس، بلورای بە ناو "کەنداوی فارس"، میدان ئیمام حوسێن و ورودی شار لە کرماشانەوە و هەروەها لە پارکی تەفریحی سەراوی ئاودانان، مزگەوتی یەکتا، تەئمین ئیجتماعی، قوتابخانەی زەینەب، سازمانی تەبلیغات" چالاکیی تەبلیغییان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان بەڕێوە برد.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە خوزستان به بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.