کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢ی ڕێبەندان پیرۆز بێت

10:53 - 25 بەفرانبار 2720

تێکۆشەرانی دێموکرات لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بە دەستی "پێشەوا قازی محەممەد" و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری "پیرانشار" بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزارانی کۆماری کوردستان لە چەندین گوندی دورووبەری ئەو شارە چالاکییان بەڕێوە بردووە.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە "لەیلاخ" لە سەیرانگای "شەیدا" و کێوی "سوورماڵی" بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە "مەهاباد" لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لەسەر مەزاری مامۆستا "محەممەد مامڵی، بەنداوی مەهاباد، قازیاوە، سێڕای دێبوکر، سێڕای کەوتەر، سەلیم ساغۆڵ، جادەی مەهاباد هەتا سەری مەیدانان، گوندی لەج و ناوچەی شاروێران" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.