کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات ، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سنە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی گەلاوێژ، ڕۆلەکانی قارەمان و تێکۆشەری دێموکرات لە شاری سنە بە بۆنەی ٧٤مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی بەرینی تەبلیغییان ئەنجام دا.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە نووسینی درووشم گەلێکی وەک : '' ٢٥ی گەلاوێژ پیرۆزبێت''، ''بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران'' و ''ڕێبازی شەهیدان درێژەی هەیە'' چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
هەروەها قارەمانانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ی گەڵاوێژ، پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی پێشمەرگەکانی شاخ و شار، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات کرد.
لەو پیرۆزباییەدا ڕۆلەکانی دێموکرات ڕایانگەیاند ڕاسان دژی داگیرکەران بەردەوامە و ڕێبازی شەهیدان درێژەی هەیە.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢٤ی هەتاوی، لەسەر بناغەی تەشكیلاتیی كۆمەڵەی ژیانەوەی كورد (ژ.ک) كە سێ ساڵ پێشتر پێكهاتبوو، دامەزرا.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە بەرەبەری ئەو ڕۆژەدا بە بەڕێوە بردنی چالاکیی تەبلیغیی ئەو ڕۆژە مێژووییە پیرۆز ڕادەگرن