کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٥ی گەلاوێژ هێمای خۆڕاگرییە

11:42 - 20 گەلاوێژ 2720

ئەندامان، لایەنگران، تێکۆشەران و دڵسۆزانی نیشتمان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی جیاواز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ڕۆژی یەکشەممه ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژ كۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامان ‌و لایه‌نگرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ ناوچه‌ی‌ "خورخوڕه‌ی‌ سه‌قز" لە نێوان گونده‌كانی‌ "ماسیەری شێخ و مەولان ئاوا"، له‌ سه‌ر ڕێگای‌ هاتوچۆی‌ جاش‌و خۆفرۆشه‌كان بۆ پای‌گای‌ "مه‌ولان ئاوا" ئاڵای‌ پیرۆزی‌ كوردستانیان هه‌ڵكرد.

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ له‌سه‌ر تاشه‌ به‌رده‌كانی‌ دیار له‌ جادده‌‌ و خه‌ڵک؛ دروشمی‌ حیزبیان نووسیوه‌.

هاوکات ئەندامانی حیزبی دێموکرات په‌یامی‌ پیرۆزباییان ئاراسته‌ی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران کردووە.

لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکاندا ئەندامانى حيزب له شارى بۆكان له ڕێگاى كورتەنامه و پۆست، پيامى پيرۆزبايیان بۆ کاربەدەستانی ئيدارات، بەشێک له كەسايەتييەکانی فەرهەنگى، مەدەنى، سياسى و ئاينيى ناردووه.

تێکۆشەرانی دێموکرات ٢٥ هەزار كورتەنامه  و ٥٠٠ نامەیان له ڕێگاى پۆستەوه بو ئيداراتى ڕێژیمی ئێران ناردووە. هەروەها بۆ بەشێک له بنەماڵەى شەهيدان ئارمى حيزب، گوڵ و شيرينیى جێژنى ٢٥ى گەلاوێژیان ناردووه.

هاوکات لە بۆکان لە شوێنەکانی وەک: " شەقام و کوچەکانی چوارڕای تراشکاریی بەهرامی، ئیدارەی دامپزیشکی، ئازادەگان، سێڕای خاوەران هەتا سیلۆ قەدیم، شەقامی سەقز هەتا مەیدانی فوتباڵ" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە شاری پیرانشار تێکۆشەرانی دێموکرات لە پارکی "خەیام، شەقامی کانی جۆ،سیداوا و سەرگردەی پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە شاری مەهاباد ڕۆڵەکانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات  لە "بەری شیلانان، بەری مەدرەسە و باغی شایگان" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.