کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٥ی گەلاوێژ/ چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

18:07 - 23 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شارەکانی سنە، مەریوان، سەوڵاوا و بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بە شێوازی جۆراوجۆر بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە، بریتین لە:


مەریوان

تێکۆشەرانی رێبازی دێموکرات لە شاری مەریوان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٦٩مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەرنامە و ئەساسنامەی حیزب، نووسینی دروشم و پەخش کردنەوەی پووستیری تایبەت، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: جاددەی سنە ــ مەریوان لە نزیک گوندی قەڵاجێ بە مەودای ١٠ کیلۆمیتر، گوندەکانی ئاڵمانە، نەنە، بیەکەڕە، نژمار، بەری بەگزادە، نێ، ولەژێر، کاڵ، دەرزیان و شارۆچکەکانی جووجەسازی و کانی دینار.

ئەندامانی حیزب بە شێوەیەکی بەرین لە مەریوان و بەتایبەت لە مزگەوتەکانی شاری مەریواندا بەرنامە و پێڕەوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بڵاو کردەوە.

هەر بەو بۆنەوە ئەندامانی حیزب لە سەر کێوی \'\'مووشڵە\'\' سەربە شارستانی مەریوان ئاگری ٢٥ی گەلاوێژیان کردەوە لە گوندەکانی شارانی و نژمار و دەوروبەری دەبینرا.

بۆکان

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژ بەبۆنەی ٦٩مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی پووستیر، تراکت و سی‌دی لەم شوێنانە چالاکی‌یان ئەنجام دا:

شەقامی دوکتور قاسملوو، شەهرەکی فەرهەنگییان، کووی محەممەدی، مەیدانی فووتباڵی وەحدەت، کۆڵانەکانی سینەما هەتا فەلەکەی فەرمانداری، کۆمەڵەی بەڕێوەبەرایەتییە دەوڵەتییەکان، نەخۆشخانەی تازە، رێگای سایین قەڵا، میراوای بۆکان و جاددەی بورهان ــ مەهاباد.

سەوڵاوا

بەبۆنەی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەندامانی حیزب لە شارستانی سەوڵاوا چالاکی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزب شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی گەلاوێژ لەسەر بەرزایی‌یەکانی \'\'چیای کوڕە میانە\'\' زاڵ بەسەر ناوچەکانی شامیان، کۆماسی و کەڵاتەرزان و شارستانی سەوڵاوا ئاگرێکی گەورەیان بە بۆنەی ئەو جێژنەوە کردەوە.

سنه

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ، ٦٩مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی حیزبەکەیان لە ناو شاری سنە چالاکیی تەبلیغاتیان بەڕێوەبرد.

گوڵشەن، گریاشان، کانی کووزەڵە و ئاغەزەمان، ناوی ئەو شوێنانەیە کە چالاکی تەبلیغاتییان بە نووسینی دروشمی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ تێدا ئەنجام دراوە.

لینکی پێوەندیدار:

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ+ وێنە
چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە مەهاباد بەڕێوەچوو+ وێنە