کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یاد و ناوی چالاکانی ژینگە لە "ئاویەر"ی سنە بەرز ڕاگیرا

12:21 - 4 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۰ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەیی و شاخەوانانی شاری سنە لە هەڵمەتێکدا بۆ بەرزڕاگردنی یادی چوار ئەندامی کۆچکردووی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە سەر کێوی "ئاویەر"دا سەرکەوتن.

چالاکانی ژینگەیی و شاخەوانان، یادی ئەو چالاکانەی ژینگەیان بەرز ڕاگرت کە لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانییان بەخت کرد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی جۆزەردان، ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی سەوزی چیای "مەریوان" کە ویستبوویان لەگەڵ گرووپی شاخەوانیی "پاژینـ"ـی بانەدا بەسەر شاخێکدا سەر بکەون، لەڕێگای "مەریوان- سەقز" تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

لەو ڕووداوەدا، ٤ شاخەوان بە ناوەکانی "شۆعلە قادری"، "ئارشام عەزیزی"، "داود باخیش" و "کاوە خوسرەوزادە" گیانیان لەدەست دا و ١١ کەسی تریش بریندار بوون.