کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی شەهید "سامان شێوەسەڵی" بەرز ڕاگیرا

12:57 - 3 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: قارەمانانی دێموکرات لە شارۆچکەی "پەسوێـ"ی پیرانشاردا، یادی شەهید "سامان شێوەسەڵیـ"ـان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهید سامان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارۆچکەی "پەسوێ"، سەر بە شاری پیرانشار، بە دانانی ئاڵای کوردستان، وێنەی ڕێبەرانی شەهید، چەک و ڕەختی پێشمەرگانە و گوڵی سوور، یادی شەهید سامان شێوەسەڵییان بەرز نرخاند و پەیمانی وفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهید سامان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، نوێ کردەوە.

"سامان حەسەنزادە"، ناسراو بە "سامان شێوەسەڵی"، لە درێژەی کار و چالاکی  و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاویدا، لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی پیرانشاردا، دوای کوژران و برینداربوونی چەند کەسێک لە هێزەکانی ڕێژیم، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بوو.