کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی شەهیدانی "میکۆنووس" لە کوردستان بەرز ڕاگیرا

12:01 - 24 خەرمانان 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵوەگەڕی تێرۆرکرانی ڕێبەری بلیمەت و ناوداری کورد دوکتور ''سادق شەرفکەندی'' و هاوڕێیانی لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و تێکوشەرانی حێزب لە شاری شنۆ لە گۆندەکانی ''حەسن نووران، سەوجە، گۆرگاوێ، پەردئاوێ، قۆرشاوێ'' لە چالاکییەکی تەبلیغییدا بە بڵاوکەردەنەوەی تراکتی تایبەت بە ٢٦ی خەرمانان و وێنەی شەهید ''عوسمان مستەفاپوور''  و نووسینی دڕوشم، پەیمانیان لەگەڵ شەهید دوکتور''سادق شەرفکەندی'' و نوێترین شەهیدی حیزبەکەمان شەهید ''عوسمان مستەفا پوور'' و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان نوێ کردوە و بەڵێنیان دا هەتا سەرکەوتن دەست لە خەبات هەڵنەگرن.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە "شنۆ" پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئامادەییان بۆ هەر برێاریکی حێزب دەربڕی.

هاوکات قارەمانانی دێموکرات لە شاری "پیرانشار" لە گوندی ''بێکۆسـ''ـی ناوچەی بەری مێرگان، بەبۆنەی یادی شەھیدکرانی دوکتور ''سادق شەرەفکەندی'' و پشتیوانی لە ڕاسان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان چالاکی تەبلیغییان ئەنجام داوە.

هەروەها ئەندامان و لایەنگەرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "بۆکان" لە زۆرەبەی گەڕەک، شەقامەکان و شوێنە گشتییەکانی نێوشار بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری نەمر دوکتور ''سادق شەرەفکەندی'' و ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزبی دێموکرات چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان بە دروستکردنی ''برچسپ'' بە ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزب لە ئیداراتی دەوڵەتی وەک ''فەرمانداری بۆکان، شارەداری و شورای شار،پاساژی شارەداریی، موجتەمەعی ئیداراتی بۆکان، نەخۆشخانەی بۆکان، نەخۆشخانەی کۆن، زانکۆی ئازاد، پیام نوور و عیلمی کاربوردی و هونەرستانی "موفەتح" کار و چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی ''سەرڕێز'' سەر شاری مەریوان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت یادی دوکتور ''شەرفکەندیان'' بەرز ڕاگرت.