کوردستان میدیا: ڕێوڕه‌سمی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ٢٧ـه‌مین ساڵڕۆژی تێرۆری شه‌هیدانی ڤییه‌ن ڕێوڕەسمێک لە گۆڕستانی پێرلاشێز بەڕێوە چوو.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، له‌گۆڕستانی پێرلاشێز له‌شاری پاریس ڕێوڕه‌سمی ٢٢ی پووشپه‌ڕ ، ٢٧ـه‌مین ساڵڕۆژی تێرۆری شه‌هیدانی ڤییه‌ن به‌به‌شداریی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هه‌روه‌ها به‌ئاماده‌بوونی به‌شێک له حیزب و ڕێكخراوه‌سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار بەشی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو .
سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌كه به‌دانانی تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فا له لایه‌ن حیزب و كه‌سایه‌تیه‌سیاسییه‌كان، له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان د.قاسملوو و عه‌بدوڵڵای قادری ئازه‌ر و هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاریی كورد و كوردستان و له سه‌رووی هه‌موانه‌وه شه‌هیدان قازی، قاسملوو و شه‌ڕه‌فكه‌ندی ، خوله‌كێک بێده‌نگی دەستی پێ‌کرد.
پاشان سروودی نه‌ته‌وه‌یی و دوژمن‌شكێنی ئه‌ی ڕه‌قیب له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند مسته‌فا دادار پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوانی ڕێوڕه‌سمه‌كه كرا .
دواتر شاهۆ حوسێنی نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپه‌ڕدا په‌یامێكی پێشكه‌ش كرد، له‌په‌یامه‌كه‌ی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وێرای باسكردن له‌كه‌سایه‌تیی كاریزماتیكی دوکتور قاسملوو ، باسی له‌خه‌باتی نوێ و ڕاسانه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ی دێموكرات و هه‌روه‌ه شه‌هیدانی نوێی حه‌ماسه‌ی شنۆ و كۆساڵان كرد.
شاهۆ حوسێنی له قسه‌كانیدا گوتی : ئێستا خه‌باتی شاخ و شار لێک گرێدراوه‌ته‌وه‌و له ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ئه‌وساڵدا سه‌ره‌ڕای زه‌بر و زه‌نگ و میلیتاریزه‌كردنی كوردستان له لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه، خه‌ڵک به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌وپیری بانگه‌وازه‌كه‌ی حیزبی دێموكراته‌وه‌و هاتن و به‌داخستنی دووكان و بازار به‌و ڕێژیمه‌یان ڕاگه‌یاند كه‌خه‌ڵكی كوردستان پاڵپشتی خه‌باتی ڕه‌وای حیزبی دێموكراتن .
نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هیچ زمانێک جگه‌له‌زمانی چه‌ک تێ ناگات و سه‌ره‌ڕای ئه‌و حاڵه‌ش هه‌ندێک لایه‌ن داوا ده‌كه‌ن كه‌حیزبی دێموكرات وه‌ک ئه‌وان بێده‌نگ بمێنێ ،تاكوو هه‌ر جۆرێک پێی خۆشه‌له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ڵسوكه‌وت بكا ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌بێ كورد بی و له‌ده‌ردی كورد تێ بگه‌ی جا ئه‌و كات ده‌زانی كورد بوون چیه‌و چاره‌سه‌ریی ئه‌و ده‌رده‌ش چیه، ڕێژیمێک كه‌له‌سه‌ر مێزی وتووێژ چه‌ک به‌كار دێنێ و ته‌نانه‌ت ڕێگه له چالاكیی مه‌ده‌نی ده‌گرێ و دژبه‌رانی تێرۆر ده‌كات ، ده‌بێ چ ڕێگه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵبژێری .
شاهۆ حوسێنی هەروەها گوتی : ئێمه‌دۆستی چه‌ک نین، به‌ڵام چه‌كمان به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێ و ئه‌و كاته‌ی دیالۆگ ده‌گاته بۆنبه‌ست ئه‌وه‌چه‌ک به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ناچارین بۆ دیفاع و داكۆكی له‌خۆمان چه‌ك به‌رانبه‌ر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران به‌كار بێنین .
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له فه‌ڕانسه په‌یامێكی پێشكه‌ش كرد.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له فه‌ڕانسه گوتی : به‌داخه‌وه دوژمنانی كورد توانیویانه به تێرۆركردن ڕێبه‌رانێكی وه‌ک شه‌هید دوکتور قاسملوو و شه‌ڕه‌فكه‌ندی تێرۆر بكه‌ن ، پێویسته بكه‌رانی تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی له دادگایه‌كی عاذڵانه‌دا دادگایی بكرێن ، هه‌روه‌ها هێمای به‌وه‌دا كه‌ئێستا كورد له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا باسی لێوه ده‌كرێ و جیهانی دێموكراتیک ده‌زانێ كه كورد له جیاتی هه‌موو جیهان ئێستا شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر ده‌كا .
پاشان په‌یامی حیزبی سوسیالیستی كوردستان ـ باكوور له لایه‌ن نه‌ورۆز پێشكه‌ش كرا ، له په‌یامه‌كه‌ی پارتی سوسیالیستی كوردستاندا هاتبوو كه ئێمه پاڵپشتی له خه‌باتی ڕه‌وای كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و حیزبی دێموكرات ده‌كه‌ین و له یادی ٢٧ ساڵه‌ی تێرۆری شه‌هید قاسملوودا جارێكی دیكه ده‌ڵێین باشترین پاداش بۆ شه‌هیدان درێژه پێدانی ڕێگایانە .
دواتر هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، مسته‌فا دادار سوارۆیه‌كی وه‌ك شین‌گێڕی بۆ دوكتور قاسملوو و شه‌هیدانی ڤییه‌ن پێشكه‌ش كرد .
له‌درێژه‌ی یادی ٢٧ ساڵه‌ی تیرۆری شه‌هیدانی ٢٢ی پووشپه‌ڕ ، داشۆ ئاكا گوندویز وه‌ک نوێنه‌ری هاک پار په‌یامێكی پێشكه‌ش كرد كه‌تێیدا وێرای باسكردن له‌كه‌سایه‌تیی به‌رزی دوکتور قاسملوو ، پشتیوانی حیزبه‌كه‌ی بۆ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كورد له‌ڕۆژهه‌ڵات و ڕاسانه‌وه‌ی نوێی دێموكرات ده‌ربڕی.
پاشان عه‌زیز ماملێ ، مافناس و چالاكی سیاسی و لە دۆستانی نزیكی دوكتور قاسملوو چه‌ند بیره‌وه‌ریه‌كی له‌بارەی دوکتور قاسملوو گێڕایه‌وه و هه‌روه‌ها گوتی : بۆ دوکتور قاسملوو مافی نه‌ته‌وایه‌تی و دێموكراسی له‌ئێراندا گرینگایه‌تیی تایبه‌تیان هه‌بوو، ئه‌و ده‌یهه‌ویست له‌ئێراندا ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كه‌س یا لایه‌نێكه‌وه‌قۆڕغ نه‌كرێ و دابه‌ش بكرێ .
دواتر په‌یامی، پارتی ئازادیی كوردستانی باكوور له‌لایه‌ن شێخ مووس پێشكه‌ش كرا كه‌تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و كرابۆوه‌كه‌پاڵپشتی له‌بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازیی گه‌لی كورد له‌ڕۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌تی له‌حیزبی دێموكرات ده‌كه‌ن.
دوایین بڕگه‌ی به‌رنامه‌ی ڕێوڕه‌سمی ٢٢ی پووشپه‌ڕ سروودێک بوو له‌ژێر ناوی كوردستان نیشتمانی جوان كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند داداره‌وه پێشكه‌ش كرا و هه‌روه‌ها سه‌ردار حوسێنی له لایه‌ن كۆمیته‌ی حیزبی دێموکرات له وڵاتی بڵژیک هۆنراوه‌یه‌کی لە نووسینی شه‌ریف فه‌لاحی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كرد، هه‌روه‌ها له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا جه‌ماڵ پووركه‌ریم چه‌ندین كورته شێعر و به‌شێک له وته‌به‌نرخه‌كانی دوکتور قاسملووی له ناوئاخنی به‌رنامه‌كه‌دا پێشکەش بە بەشدارانی ڕێوڕەسمەکە کرد.
له‌دوایین به‌شی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ئاماده‌بوان سه‌ردانی گڵكۆی شه‌هیدانی میكۆنوسیان كرد و په‌یمانی وه‌فا و درێژه‌پێدانی ڕێگا و ڕێبازیان له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه.

یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپه‌ڕ له‌گۆڕستانی پێرلاشێز به‌رز ڕاگیرا