کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی پێغمبەری ئاشتی لە کوردستان هەرمانە

12:41 - 10 پووشپەڕ 2720

لە بەرەبەری ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور"قاسملوو"ی ڕێبەردا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی "مەهاباد" و "سنە" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بۆ جاری دووەم تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری "گوێکتەپە"ی شاروێرانی مەهاباد، بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو تێکۆشەرانەی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ لە شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارەدا، ئەمەگناسی و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی "قاسملوو"ی ڕێبەر نیشان دایەوە.

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی وەفادار بە ڕێبازی پێغەمبەری ئاشتی لە سنەی خوێناوی، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە دانانی جامانە و گوڵی سوور لەسەر "ئاویەر" و "کوچکەڕەش"، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ئامانج و ڕێبازەکەی دوکتور "قاسملوو" نوێ کردەوە و لەو چالاکییەدا بە داگیرساندنی مۆم لە بەرزاییەکانی زاڵ بەسەر شاری سنە، سەلماندیان کە "قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە".