کوردستان میدیا: ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، لە وڵاتی سوید بەرز ڕاگیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، یادی ڕۆژی جیهانیی ژن له شاری سالای وڵاتی سوید بەرز ڕاگیرا.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە به خۆلەکێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی پێكرد.
پاشان خاتوو بەهیە حەیدەری و د.عه‌لی عه‌بدیلزاده، لەو ڕێوڕەسمەدا سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی ژن قسەیان کرد.
سەرەتا به‌هیه حەیدەری، لەسەر ڕۆڵی ژنانی كورد لە بوارە جیاجیاکانی ژیان و هۆی کەمڕەنگ بوونی ڕۆڵی ژن لە نێو دەسەڵاتدا، باسێکی پێشکەش کرد و پێداگریی لەسەر ئەوە کردەوە کە ژنان وەک نیوەی کۆمەڵ پێناسە دەکرێن، کەچی لە لایەن ئەو نیوەکەی ترەوە ئاسانکاریی بۆ نەکراوە، بۆ ئەوەی پلە و جێگای شیاوی خۆی بدۆزێتەوە.
پاشان د. عه‌لی عەبدیلزادە، باسێکی لەسەر بوونی نایه‌كسانی لە نێوان ژن و پیاو له كۆمه‌ڵگای سویددا چەند وتەیەکی خستە بەر باس.
عەبدیلزادە لەو بارەیەوە ئاماژەی بە هۆكاره‌كانی كه‌م بوونی ژنان له به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، بۆنموونە وەک كه‌م بونی ژنان له ناو كار و باری سیاسی، ئابووری و هەروەها له بواری كاریشدا کرد.
ناوبراو لە درێژەی باسەکەیدا گووتی؛ له وڵاتێكی دێموكراتیكی وه‌ك سوید هێشتا مافی یه‌كسانی نه‌گەیشتۆته ئاستی شیاوی خۆی.
ناوبراو لە بەشێکیتری باسەکەیدا ڕایگه‌یاند كه؛ به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه و ئه‌و به‌ڵگانه كه لەبەردەستدا هه‌ن، ژنان تواناییان به‌رزه و ده‌توانن كار و چالاكی بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ ئاسانكارییان بۆ بكرێت و باوه‌ڕ به تواناییەکانی ژنان جێ بگرێت.