کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ٢٥ی گەلاوێژ هەروا بەرز ڕادەگیرێت

12:07 - 31 گەلاوێژ 2720

بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و یووبیلی ئەڵماسی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی هەروا بەردەوامن.

تیکۆشەرانی ماندوونەناسی دێموکرات، لە ناوچەی ژاوەرۆ لە گوندی ''گواز'' ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژ، بەبۆنەی ٧٥ ساڵ خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتەوە چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یادی ئەو ڕۆژە مەزن و مێژووییان بەرز ڕاگرت.

قارەمانانی دێموکرات، لەو چالاکییەدا بە شێوەیەکی بەربڵاو تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژیان بڵاو کردووتەوە.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات، بە بڵاوکردنەوەی سوێندی نیشتیمانیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پەیمانی وەفادەاریی خۆیان بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات دووپات کردەووە.

لە ماوەی ڕابردوودا بە بۆنەی ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران چالاکی بەرینی تبلیغییان ئەنجام دا و یادی ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان پڕشکۆ ڕاگرت و دڵی دوژمنانیان وەلەڕزە خست.