کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یارانەی دەرمان و شیری وشک کەمتر کرایەوە

11:36 - 7 رێبەندان 2720

بودجەی بنکەکانی "حەوزەی علمیە"ی ڕێژیم بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووه و یارانەی شیری وشک کەمتر کراوەتەوە.

کۆمیسیۆنی تەلفیقی مەجلیسی ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە بە بڕی ٢٠٢ لەسەد پشکی بنکەی "حەوزەکانی علمیه" زیادی کردووە.

ئەو کۆمیسیۆنە هەزار میلیارد تمەنی بە بودجەی "حەوزەکانی علمیە" بۆ پێدانی حەقی تەڵەبە و ئاخوندە خانەنشینکراوەکان زیادی کردووە، بە شیوەیەک کە پارەی ئەو بنکەیە لە ٤٩٥ میلیارد تمەن گەیشتووەته یەک هەزار و ٤٩٥ میلیارد تمەن.

زیاد کردنی بودجەی بنکە مەزهەبیەکان لە لایحەی بودجەی ساڵی ١٤٠٠ لەحاڵێکدایە کە بودجەی بەشی خزمەتگوزاریە گشتییەکان وەک شارەداری و گواستنەوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

هەروەها مەجلیسی ڕێژیم یارانەی شیری وشک و دەرمانی نەخۆشییە تایبەتەکانی بە شێوەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە.

ئەو کارەی مەجلیسی ڕێژیم ئەوە دەسەلمێنێ کە کاربەدەستانی ڕێژیم گێان و ئاسایشی خەڵکیان بۆ گرینگ نیە جگە لە مانەوەی ڕێژیم.