کوردستان میدیا: دۆخی لاوفاولێدراوان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نالەبارتر دەبێت و ڕێژیمیش پێداویستی بۆ خەڵکی لافاولێدراو دابین ناکات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی کوردستان بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو ڕێگایەکەوە هاوکاری خەڵكی لافاولێدراو دەکەن و یارمەتی بە لێقەوماوان دەگەیەنن.
خەڵکی کوردستان بۆ یارمەتیگەیاندن بە خەڵکی لێقەوماو لە هیچ یارمەتییەک خۆ نابوێرن.
لە نوێترین هاوکاریی و یارمەتیدانی خەڵکی لافاولێدراوی لوڕستان، تیمێکی ئەنجومەنی سڵامەتی ڕەوانی ژنانی کامیاران ڕۆیشتنە پارێزگای لوڕستان.
ئەو تیمە بۆ کاروباری سڵامەتی ڕەوانی ڕۆیشتوونەتە شارستانی پۆلدۆختەر و لەو شارە، لە بواری تایبەت بە سڵامەتی ڕەوانی خزمەتی خەڵکی لێقەوماو دەکەن.
چالاکانی مەدەنی و بەتایبەت ڕێکخراوەکانی بێهداشت و سڵامەت، بە نیسبەت بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی عەفوونی و نەبوونی دەوا و دەرمانی پێویست بۆ خەڵک بەتایبەت بۆ ژنان و منداڵان هۆشداریی جیددیان داوە.